المطلع
عاجل

post-image

ئاژانسی موتەڵع ڕاگەیەندراوی هاوبەشی لیژنەی باڵای هەماهەنگی ‏(HCC) نێوان عێراق و ئەمریکا بڵاودەکاتەوە


19:41 عێراق
2024-04-16
36554

دوێنێ دووشەممە 15ی نیسان، شاندی کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پلاندانان بەڕێز محەمەد تەمیم و شاندی حکومەتی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی باڵایان کرد، بەپێی ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی 2008ی عێراق و ئەمریکا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوبەشییە دوو قۆڵییەکان و ڕۆڵی گرنگی عێراق کردەوە لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی ناوچەکە و خواستی خۆیان بۆ فراوانکردنی قووڵایی و پانتایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی، بە بوارەکانی سەربەخۆیی وزە و چاکسازی دارایی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەلی عێراق و بەهێزکردنی دیموکراسی و سەروەری یاسا و بەهێزکردنی پەیوەندییە پەروەردەیی و کولتوورییەکانەوە، هەروەها نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەکە.

شاندی عێراقی و شاندەکەی ئەمەریکا تێڕوانینێکی هاوبەشیان دەربڕی کە عێراق توانای ئەوەی هەیە سەرچاوەکانی غازى سروشتی فراوان بەکاربهێنێت و وەبەرهێنان لە ژێرخانی نوێی وزە و سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە بکات و تا ساڵی 2030 خۆبژێوی وزە بەدەستبهێنێت، ویلایەتە یەکگرتووەکان ستایشی عێراقیان کرد بۆ ئەو پێشکەوتنەی کە بەدەستی هێناوە لە کەمکردنەوەی دەردانی غاز و کارکردن لەسەر بازاڕکردنی غازی هاوەڵ و توانای بەرچاوی غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێکهاتەیەکی سەرەکی ئاسایشی وزەی عێراقە، هەروەها وەبەرهێنانی کەرتی تایبەتیش زیادی کردووە.

و ڕێگەدان بە عێراق بۆ ئەوەی سوود لە تەکنەلۆژیا و شارەزایی و پێشەنگی کەرتی تایبەتی ئەمەریکا وەربگرێت، عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نوێیان ڕاگەیاند بۆ چارەسکردنی غازی سووتاو و گۆڕینی بۆ وزەی کارەبای بەکارهێنراو بۆ گەلی عێراق، هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەکانی عێراق - تورکیا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ستایشی عێراقی کرد بۆ هەوڵە بەرچاوەکانی لە زیادکردنی پەیوەندییە هەریەمییەکان، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ ئوردن و سعودیە و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، دوای چەندین ساڵ کارکردن بۆ بنیاتنانی پەستنەوەی لەگەڵ ئوردن، عێراق دەستی کرد بە وەرگرتنی 40 مێگاوات کارەبا بۆ گەلەکەی؛ پێشبینی دەکرێت کارەبا لە قۆناغەکانی داهاتوودا بۆ 900 مێگاوات زیاد بکرێت و عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ دراوسێکاندا بنەمای خۆشگوزەرانی ناوخۆییە.

هەروەها عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گفتوگۆیان کرد لەسەر گرنگیدانی عێراق بە بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە، بە تەکنەلۆژیای ئەتۆمییە تازە پێگەیشتووەکانەوە، هەروەها تاوتوێی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەیان کرد کە عێراق لە نوێکردنەوەی کەرتی دارایی و بانکیدا بەدەست هێناوە و بووە هۆی فراوان کردنی پەیوەندییەکانی پەیام ناردن لەگەڵ بانکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەوروپا.

عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندبوون بە بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چاکسازی دارایی، ئەمەش وادەکات عێراق هانی وەبەرهێنانی بیانی بدات و بەردەوام بێت لە فراوانکردنی پەیوەندییە بانکییە نێودەوڵەتییەکان، ئەم چاکسازییانە دەبنە هۆی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی نایاسایی کەرتی دارایی عێراق و ڕێگە بە بانکە ناوخۆییەکان دەدات ببنە بزوێنەری گەشەی ئابووری گشتگیر.

هەردوولا بڕیاریاندا هەماهەنگییەکان بەهێز بکەن لە ڕێگەی پلانێکی هاوبەشی بەهێزەوە لە نێوان لایەنە سەرەکییەکانی حکومەتی عێراق و وەزارەتی گەنجینەئ ئەمەریکا، هەروەها عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بە گرنگی باشترکردنی کەشوهەوای وەبەرهێنانی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد، کە کۆڵەکەی بنەڕەتی هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز سودانی-یە بۆ چاکسازی.

بۆ پشتگیریکردنی پەرەپێدانی بازرگانی تایبەت لە عێراق، دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان قەرزێکی 50 ملیۆن دۆلاری کە لەلایەن دەزگای ئەمریکییەوە بۆ پەرەپێدان ئاسانکاری بۆ دەکرێی و پێشکەشی بانکی نیشتمانی عێراقی دەکرێت، بە مەبەستی دابینکردنی قەرز بۆ پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان لەگەڵ تیشک خستنەسەر ئەو کۆمپانیایانەی کە هەژماری بانکی پێشوویان نەبووە و ئەو کارانەی کە لەلایەن خانمانەوە بەڕێوە دەبرێن.

عێراق پابەندبوونی خۆی نوێکردەوە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ئەندامبوون لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و پاراستنی مافەکانی خاوەندارێتی فیکری، هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە پشتیوانیکردنی زنجیرەیەک پڕۆژەی بەرنامەی سەرکردایەتی میوانانی نێودەوڵەتی بۆ عێراقییەکان بۆ پەرەپێدانی شارەزایی لەو بوارانەدا، هەردوولا گرنگی پڕۆژە ستراتیژییەکان و ژێرخانی عێراقیان پەسەند کرد، کە پشتگیری لە یەکخستنی هەرێمی دەکات و بازرگانی نێودەوڵەتی بتەوتر دەکات.

هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە گەلی عێراق هەستی پێدەکات و بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لە عێراق و باشترکردنی تەندروستی گشتی و ستایشی کاری لیژنەی باڵای ئاو کرد بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان لە عێراق و هەردوو وڵات سوورن لەسەر ئەوەی لە نزیکەوە و پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاو لە عێراق و کۆتایی هێنان بە سووتانی غاز بۆ کەمکردنەوەی دەردانی میسان.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ستایشی بڵاوکردنەوەی پلانی کاری نیشتیمانی عێراقی کرد و هانی عێراقی دا بەشدارییەکی نیشتمانی گەورەتر ئامادە بکات، بەپێی ڕێکەوتننامەی پاریس پێش بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) پابەندە بە کارکردن لەگەڵ عێراق لەسەر ئاستی حکومەتی ناوخۆ بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبردنی ئاو و پاشەڕۆ و ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە پرۆگرامی سەرکردایەتی میوانانی نێودەوڵەتی و پرۆگرامی باڵیۆزی شارەزای ئاو، بۆ بەشداریکردن لە شارەزایی تەکنیکی لە بەڕێوەبردنی ئاو و پێداویستییەکانی تر، هەروەها شاندەکەی عێراق ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لە بەرنامەکانی بیمەی تەندروستی و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان و توێژینەوەی شێرپەنجە.

حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کرد بۆ ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین بەگوێرەی یاسای عێراقی کە دەستووری عێراق مسۆگەری کردووە و هەردوو شاندەکە باسیان لەوە کرد کە چۆن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەتوانێت بە باشترین شێوە پشتیوانی لە حکومەتی عێراق بکات بۆ بەرەوپێشبردنی دادپەروەری بۆ ڕزگاربووان و قوربانیانی جینۆساید، کە داعش لە ساڵی 2014 ئەنجامیدا، بەپێی سەروەری یاسا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی سەقامگیری شنگال کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سووربوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی عێراق لە بەهێزکردنی ستراتیژییەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و ستایشی پێشکەوتنە ئەرێنییەکانی ئەم دواییەی کرد لە پشتیوانیکردنی کەمایەتییەکان، هەروەها هەردوو شاندەکە ئاماژەیان بەو پێشکەوتنە سەرنجڕاکێشانە کرد کە عێراق بەدەستی هێناوە لە گەڕاندنەوەی زیاتر لە 8000 کەس لە هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل بۆ ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەمەریکا سوپاسی عێراقی کرد بۆ پابەندبوونی لە خێراکردنی گەڕانەوەی هاووڵاتیان.

سەبارەت بە خوێندنی باڵا و ڕۆشنبیری، هەردوو حکومەت تاوتوێی پشتیوانی ئەمەریکایان کرد بۆ بەرنامەی سکۆلەرشیپی، کە سەرۆک وەزیران گەڕاندێوەی بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەی خوێندکارانی عێراقی کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، حکومەتی عێراق پلانی هەیە 3،000 خوێندکار بنێرێت بۆ خوێندن لە ئەمەریکا لە کۆی 5000 خوێندکار کە پلانی هەیە لە دەرەوەی وڵات بخوێنن، هەردوو وڵات پێشوازییان لە دەستپێشخەرییەکان کرد بە ئامانجی فراوانکردنی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و ڕێنمایی کردنی خوێندکارانی عێراق کە ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە ئەمریکا، یان بەنیازن گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.

هەروەها هەردوو شاندەکە پێداچوونەوەیان بەو پێشکەوتنانە کرد کە لە هەوڵە هاوبەشەکانیاندا بەدی هاتووە بۆ پاراستنی کەلتووری ڕۆشنبیری دەوڵەمەندی عێراق و هەمەجۆری ئاینی و جەختیان لە سووربوونی خۆیان کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی موڵکی کولتووری عێراقی بۆ شوێنی شیاوی خۆی لە عێراق، بەو پێیە، لە میانەی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێکخستنی گەڕانەوەی شوێنەوارێکی دێرینی سۆمەری کرد بۆ عێراق لە مۆزەخانەی هونەری میترۆپۆلیتانەوە لە شاری نیویۆرک و بەڵێنی دا لە داهاتوودا پابەند بێت شوێنەواری زیاتری عێراقی بگەڕێنێتەوە.


هەردوو وڵات جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی هەنگاوەکانی عێراق بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەرییەکەی و ئاماژەیان بە پابەندبوونی هاوبەشیان کرد بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان گەلەکانیان و ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوازی لەو دەرفەتە کرد بۆ دووپاتکردنەوە و بەهێزکردنی هاوبەشییەکەی لەگەڵ عێراق.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 4107
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 3308
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 3150
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 3300
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 5252
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 8360
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 5494
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 6757
ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

2026-09-12 12:12 5864
الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

2026-09-12 12:07 6373
مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

2026-09-12 11:58 5291
التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

2026-09-12 11:53 4553
"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

2026-09-12 11:45 4923
الحكومة تدين الهجوم على خط أنابيب سعودي والزيدي يوجه بفتح تحقيق في ملابساته

الحكومة تدين الهجوم على خط أنابيب سعودي والزيدي يوجه بفتح تحقيق في ملابساته

2026-09-12 11:41 7184
الرئيس اللبناني من النبطية: لا مفاوضات مع "إسرائيل" حالياً ونتعهد بتحقيق الانسحاب الإسرائيلي

الرئيس اللبناني من النبطية: لا مفاوضات مع "إسرائيل" حالياً ونتعهد بتحقيق الانسحاب الإسرائيلي

2026-09-12 11:36 4623
مبابي يعلق غاضباً على صور "دكتاتور"..

مبابي يعلق غاضباً على صور "دكتاتور"..

2026-09-12 11:26 4994
لقطات الشاشة قد تصيبك بـ"فقدان ذاكرة رقمي".. مفأجاة صادمة!

لقطات الشاشة قد تصيبك بـ"فقدان ذاكرة رقمي".. مفأجاة صادمة!

2026-09-12 11:20 4993
لقطة لعمدة نيويورك تفجر عاصفة.. ممداني يضحك بذكرى 11 سبتمبر

لقطة لعمدة نيويورك تفجر عاصفة.. ممداني يضحك بذكرى 11 سبتمبر

2026-09-12 11:15 4477