المطلع
عاجل

post-image

پێشەوا هەورامانی:هێڕشەکەی سوپای پاسداران تاوانێكی گەورە لەدژی هاوڵاتیی ئاسایی هەرێمی كوردستان


23:38 كوردستان
2024-01-22
81936

پیشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هێڕشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر تاوانێکی گەورە دژی هاوڵاتی ئاسایی هەرێم.

هەورامانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ،دووشەممە 22ی 1ی 2024 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان جارێكی تر پاساوی بۆ پەلامارە مووشەكیەكەی حەفتەی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر هێناوەتەوە كە گوایە بنكەی مۆسادی ئیسرائیلیان لە هەولێر بە موشەكە (نقطه زن و كودك زن)ـەكانی خۆیان كردووەتە ئامانج و پەلامارەكە لەدژی سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان نەبووە.

جێگەی سەرسوڕمانێكی زۆرە كە سەرباری ئەوەی شاندی حكوومەتی عێراقی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی و ژمارەیەكی زۆری میدیاكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی سەردانی ماڵی شەهید پێشڕەویان كردووە و هەموو لایەك شاهیدی ئەوەن كە پەلامارە مووشەكیەكەی ئێران تاوانێك بووە لە بەرانبەر خەڵكی مەدەنی و ژن و منداڵ ئەنجام دراوە بەڵام هێشتا بەرپرسانی ئێرانی پێكۆڵی لە بانگەشە بێ بنەماكانیان دەكەن و شانازیش بەو تاوانە دەكەن كە لەدژی هاووڵاتیانی بێتاوانی كوردستان ئەنجامیان داوە.

ئایەتی پیرۆزی (أَخَذَتْهُ العزة بالإثم) ڕێك ئەو شانازیكردنە دەگرێتەوە كە بەرپرسانی ئێرانی ڕۆژانە بێ گوێدانە ڕای گشتیی عێراق و ئێران و ناوچەكە و جیهان دووپاتی قسەی ناڕاستیان دەكەنەوە.

 ئەوەی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە موشەكە (نقطه زن و كودك زن - منداڵكوژ)ـەكانی كردی، تاوانێكی گەورە لەدژی هاووڵاتیی ئاسایی هەرێمی كوردستان و كوشتن و برینداركردنی ژن و منداڵ بوو. هەروەها ئەو كردەوەیە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان و بنەماكانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی و ڕێككەوتنەكان بوو. ئەم تاوانە بە هیچ بانگەشەی ناڕاست و ساختەكردنی هەواڵ و وێنەیەكی دروستکراو پەردەپۆش ناكرێت و ڕای گشتیی ئێران و عێراق و ناوچەكەش هەڵناخەڵەتێندرێت.

ئێستا پرسیار و بۆچوونی سەرەكیی میدیاكان و ڕای گشتیی جیهانی و ناوچەكە ئەوەیە، موشەكە ورد و (نقطه زن)ـەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەتوانن بگەنە زۆر شوێن و وڵاتی تر كە ئێران بە دوژمنی خۆیان دەزانێ، بەڵام بۆچی بە موشەكە ورد و (نقطه زن)ـەكانیان تەنیا خەڵكی بێتاوان و بێ پەنای هەرێم دەكەنە ئامانج؟ ناوێرن موشەك بگرنە ئەو وڵاتەی هێز و موشەك و چەكی پێشكەوتووی هەبێ و تەنیا بۆ خەڵكی بێ چەك و بێتاوانی كوردستان ئازان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

‏ترامب: سيتعين على الولايات المتحدة الرد على إسقاط إيران إحدى مروحياتنا

‏ترامب: سيتعين على الولايات المتحدة الرد على إسقاط إيران إحدى مروحياتنا

2026-06-09 20:11 192
أمريكا تلغي حصة إيران من تذاكر مباريات حضور المونديال

أمريكا تلغي حصة إيران من تذاكر مباريات حضور المونديال

2026-06-09 20:05 135
حادث حريق هايبر ماركت الكوت يعود للواجهة وملاحقات قضائية للمياحي

حادث حريق هايبر ماركت الكوت يعود للواجهة وملاحقات قضائية للمياحي

2026-06-09 18:16 1936
مصرع وإصابة ستة أشخاص بحادث انقلاب عجلة في الديوانية

مصرع وإصابة ستة أشخاص بحادث انقلاب عجلة في الديوانية

2026-06-09 16:52 2828
مورينيو يطالب إدارة ريال مدريد بثلاثة صفقات عاجلة

مورينيو يطالب إدارة ريال مدريد بثلاثة صفقات عاجلة

2026-06-09 16:49 2471
إيران تحدد موعد تشييع المرشد الأعلى علي الخامنئي

إيران تحدد موعد تشييع المرشد الأعلى علي الخامنئي

2026-06-09 16:35 2148
الحبس الشديد لأربع سنوات لمدير عام لوزارة التربية لاقترافه جريمة الرشوة

الحبس الشديد لأربع سنوات لمدير عام لوزارة التربية لاقترافه جريمة الرشوة

2026-06-09 16:32 1633
من الضاحية إلى تل أبيب... إيران تفرض الردع وتعمق شرخ ترامب ونتنياهو

من الضاحية إلى تل أبيب... إيران تفرض الردع وتعمق شرخ ترامب ونتنياهو

2026-06-09 14:10 3572
المرور تحدد توقيت حسم المعاملات وتقرّ بأزمة التضخم العددي للسيارات

المرور تحدد توقيت حسم المعاملات وتقرّ بأزمة التضخم العددي للسيارات

2026-06-09 13:13 3347
إيران: النص النهائي للاتفاق مع واشنطن بمراحله الأخيرة والتهدئة تشمل لبنان

إيران: النص النهائي للاتفاق مع واشنطن بمراحله الأخيرة والتهدئة تشمل لبنان

2026-06-09 12:30 3135
بالوثيقة... عقوبات صارمة من "التربية" ضد الغش والاعتداء في الامتحانات

بالوثيقة... عقوبات صارمة من "التربية" ضد الغش والاعتداء في الامتحانات

2026-06-09 12:23 3075
قاآني يلوح بتوسيع المواجهة: من هرمز إلى البحر الأحمر حزام جديد للمقاومة

قاآني يلوح بتوسيع المواجهة: من هرمز إلى البحر الأحمر حزام جديد للمقاومة

2026-06-08 22:03 6498
المجلس الوزاري للأمن الوطني بالعراق يصدر قرارات جديدة

المجلس الوزاري للأمن الوطني بالعراق يصدر قرارات جديدة

2026-06-08 21:39 9047
بالوثيقة... التربية تحدد موعد مباشرة الملاكات التعليمية بعد الإجازة الصيفية

بالوثيقة... التربية تحدد موعد مباشرة الملاكات التعليمية بعد الإجازة الصيفية

2026-06-08 21:30 7355
ترامب: أخبرت نتنياهو أني سأتركه وحيداً إذا شن حرباً شاملة على إيران

ترامب: أخبرت نتنياهو أني سأتركه وحيداً إذا شن حرباً شاملة على إيران

2026-06-08 20:46 5473
العراق وست دول أخرى ترفع إنتاج النفط الشهر المقبل

العراق وست دول أخرى ترفع إنتاج النفط الشهر المقبل

2026-06-08 18:10 7179
بعد 3 نبوءات صحيحة... عراف يتوقع بطل مونديال 2026

بعد 3 نبوءات صحيحة... عراف يتوقع بطل مونديال 2026

2026-06-08 14:45 8292
واشنطن تنفي المشاركة في الضربات الإسرائيلية على إيران

واشنطن تنفي المشاركة في الضربات الإسرائيلية على إيران

2026-06-08 14:26 6245