المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێدەگات


23:51 عێراق
2023-12-11
50623

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە  دەیڤد کامیرۆن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا لەگەڵ چۆنیەتی پتەوکردنیان، جگە لە خستنەڕووی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی پرسی فەڵەستین.
سەرۆکی ئەنجومەنه وەزیران جەختی لە پابەندبوونی عێراق کردەوە بەدابینکردنی ئاسایش بۆ ڕاوێژکاران و ئەو نێردە دیپلۆماسیانەی کە لە عێراق کاردەکەن بە پێی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و دووپاتی کردەوە کە هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەری و زیان گەیاندن بە ناوبانگی وڵاتەکە ڕەتدەکاتەوە.

هەروەها سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی عێراق سوورن لە بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی هەر هێرشێک بۆ سەر نێردەکان و شوێنی کارکردنی ڕاوێژکاران، بەگوێرەی یاسا و ئەوەی کە لە بەرژەوەندی ئاسایشی عێراقدایە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
سودانی ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامبوونی هێرشەکان لە غەززە کاریگەری دەبێت لەسەر هەموو سیستەمی جیهانی و ئاسایشی ناوچەکە بەتایبەتی بە ئامانجکردنی هاوڵاتیانی سڤیلی بێچەک، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانە و زلهێزەکان ئێستا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و یاسایی دەبنەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی و ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش پشتیوانی لە داواکەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی لەڕووی ئاگربەستەوە.
لە لای خۆیەوە کامیرۆن پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و جەختی لە خواستی حکومەتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی ئاسۆی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی عێراق و بەریتانیا بێت و پشتگیری لە سەقامگیری ناوچەکە بکات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بيروت تطالب دمشق تسليمها مشتبه بهما في قتل النائب العراقي السابق العلواني

بيروت تطالب دمشق تسليمها مشتبه بهما في قتل النائب العراقي السابق العلواني

2026-11-13 16:25 264
شرطة الطاقة تعلن تشكيل قوة لمنع تهريب النفط واتخاذ إجراءات لحماية الأنابيب

شرطة الطاقة تعلن تشكيل قوة لمنع تهريب النفط واتخاذ إجراءات لحماية الأنابيب

2026-11-13 15:56 1459
الحكيم يؤكد لطالباني وعبد الواحد على حل خلافات كردستان بالحوار

الحكيم يؤكد لطالباني وعبد الواحد على حل خلافات كردستان بالحوار

2026-11-13 15:39 1954
يتصل بالشخصيات التنفيذية والسياسية… تحذيرات من "الشخصية القضائية" المزيفة

يتصل بالشخصيات التنفيذية والسياسية… تحذيرات من "الشخصية القضائية" المزيفة

2026-11-13 15:05 2096
بالصور… اللجنة العليا للتحقيق في تهريب النفط في جرف الصخر

بالصور… اللجنة العليا للتحقيق في تهريب النفط في جرف الصخر

2026-11-13 13:33 2191
نقل ودية أستراليا والأردن من عمان إلى الدوحة بسبب مخاوف أمنية

نقل ودية أستراليا والأردن من عمان إلى الدوحة بسبب مخاوف أمنية

2026-11-13 14:29 2733
أسودنا يفتتحون البطولة الرباعية الدولية بمواجهة لبنان اليوم بالبصرة

أسودنا يفتتحون البطولة الرباعية الدولية بمواجهة لبنان اليوم بالبصرة

2026-11-13 14:09 2988
القبانجي يدعو لإبعاد قضية تهريب النفط في جرف الصخر عن الحسابات السياسية

القبانجي يدعو لإبعاد قضية تهريب النفط في جرف الصخر عن الحسابات السياسية

2026-11-13 13:55 3116
يومياً... 20 ألف شخص يعبرون الحدود بين العراق وإيران عبر الشلامجة

يومياً... 20 ألف شخص يعبرون الحدود بين العراق وإيران عبر الشلامجة

2026-11-13 12:55 4756
الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

2026-11-13 10:02 3781
التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

2026-11-13 11:13 4826
عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

2026-11-13 09:22 4481
ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

2026-11-12 23:53 7840
دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

2026-11-12 23:30 6330
العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

2026-11-12 22:29 8648
الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

2026-11-12 21:06 7184
الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

2026-11-12 21:02 6358
المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

2026-11-12 20:02 9699