المطلع
عاجل

post-image

حکومەتی هەرێم: حکومەتی فیدراڵ بە تاکە بەرپرسی دواخستنی مووچەکان دەزانین و داوا دەکەین چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوا نەخەن


19:19 كوردستان
2023-12-06
27399

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی ئەنجومەنەوە ، بەخێرهاتنەوەی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە کرد بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن و دەستبەکاربوونەوەی لە کار و ئەرکەکەیدا.
سەرۆکی حکومەت هەروەها کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوا خستەڕوو کە لە شاری دوبەی لە دەوڵەتی ئیمارات ئەنجامدرا.
لە بڕگەی یەکەمدا، گفتوگۆ دەربارەی دوا پێشهاتەکانی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان كرا لە دوا سەردانی شاندی دانوستانکار هەرێم بۆ بەغدا لە حەفتەی ڕابردوودا کە لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خرایەڕوو.
شاندی دانوستکار ڕوونکردنەوە و بەرچاوڕوونی پێویستیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستەڕوو و تێیدا ئاماژەیان بەوە دا کە سەرەڕای دروستبوونی لەیەکترگەیشتنێکی هاوبەش لە بەغدا سەبارەت بەوەی کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، شایستەی دارایی مووچەخۆرانە و دەبێت لە ناکۆکیی سیاسی و پابەندییەکان جیابکرێتەوە و دەبێت بڕە پارەکانی هاتوو لە خشتەکانی بودجە، وەک خۆی خەرج بکرێت و بە هیچ شێوەیەک پێوەری خەرجی ڕاستەقینەی لەسەر جێبەجێ نەکرێت و شایستەی دارایی مووچەخۆران، تێکەڵی پرسە سیاسیەکان نەکرێت.
شاندی دانوستانکار ئاماژەیان بەوە دا کە لە دانوستانەکانی ئەم دواییە، ئەوەی بۆ شاندی هەرێم خراوەتەڕوو، چارەسەری بنەڕەتی ئەم بابەتە و کێشەی مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناکات کە مانگانە 944 ملیار دینارە و بۆ ساڵێکی دارایی زیاتر لە 11 ترلیۆن دینارە، بۆیە ئەوەی بەغدا دەیکات ، پێشێلکردنێکی ئاشکرا و بێ پاساوی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانە .
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدرال دەکات کە لە نزیکترین دەرفەتدا، پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵیی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکات و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بە ئاراستەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەک لە خشتەکانی یاسای بودجە هاتووە دوور لە پێوەری خەرجی فیعلیی و ناکۆکیی نەوتی و داهاتی نانەوتی. هەروەها لە سەر ئاستی سیاسیش پێویستە هەموو لایەنە سیاسیە پێکهێنەرەکانی کابینەی محەمەد شیاع سودانی، پشتیوانی پڕۆژە هەمواری یاسای بودجە بن تا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەكانیان لە کاتی خۆیدا وەربگرن و چیتر ناعەدالەتی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێم نەکرێت و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و یاسای بوجەدا، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە مووچەکان بدرێن.
لە لایەکی دیکەشەوە، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵیی جێبەجێکردووە و دەستەی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ هەرێم ، وردبینی و پێداچوونەوەیان بۆ سەرجەم داهات وخەرجیەکان و میلاکی وەزیفیی هەرێم كردووە ، جیا لەوەش، هەرێم پابەندیی نەوتی خۆی بەرامبەر وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە لە ڕێگەی ڕادەستکردنی نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، بەڵام حکومەتی فیدراڵ، هیچ بڕە پارەیەکی بۆ کۆمپانیا نەوتیەکان خەرج نەکردووە، بۆیە هیچ بەهانەیەک بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نەماوە کە شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج نەکات و ئێمە حکومەتی فیدراڵ بە تاکە بەرپرسی دواخستنی مووچەکان دەزانین و داوا دەکەین چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوا نەخەن.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەدا، جێگری سەرۆک وەزیران ، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان پێشکەش کرد . هەروەها ئاماژەی بە هۆکارەکانی توندوتیژی و چۆنییەتی چارەسەرکردنیانی خستەڕوو و لەمبارەیەوە داوای لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە هەموولایەک هاوکار بن لەپێناو جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان
سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و گرتنەبەری ڕێکاری توند و بەسزاگەیاندنی هەموو ئەو تاوانبارانەی کە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دەکەن کردەوە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لەمبارەیەوە بکرێت. سەرۆک وەزیران دامەزراوەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هوشیارکردنەوە بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان ئەنجام بدەن.
پاشان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی پەیوەست بە ڕووبەرڕووبوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان.
ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی ئەو پێشنیار و ڕاسپاردانەی کرد کە لە ڕاپۆرتەکە و کۆبوونەوە خرانەڕوو، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕووبەڕوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و هەموو ئەو ڕێکخراوانەش کە کار لەو بوارەدا دەکەن دووپات کردەوە بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ توندوتیژی دابنرێت.
لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارێکی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری سەبارەت بە لێخۆشبوون و داشکاندنی بە ڕێژەی %15 لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی کرێی ئاو بە مەرجێک لە ماوەی 90 ڕۆژ لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ، لە ڕۆژنامەی فەرمی، داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سوودمەند بوون لەم بڕیارە کە دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وردەکارییەکەی بڵاودەکاتەوە.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المالكي مهنئاً بعيد الصحفيين: صوت العراق بقي حاضراً بفضلهم

المالكي مهنئاً بعيد الصحفيين: صوت العراق بقي حاضراً بفضلهم

2026-06-15 13:32 994
العراق يرحب بالتفاهم بين واشنطن وطهران وقرب إعادة فتح مضيق هرمز

العراق يرحب بالتفاهم بين واشنطن وطهران وقرب إعادة فتح مضيق هرمز

2026-06-15 13:49 1011
العراق يعطل الدوام الرسمي غداً الثلاثاء بمناسبة رأس السنة الهجرية

العراق يعطل الدوام الرسمي غداً الثلاثاء بمناسبة رأس السنة الهجرية

2026-06-15 10:41 3054
طقس العراق... ارتفاع بدرجات الحرارة مع احتمال سقوط أمطار بكردستان

طقس العراق... ارتفاع بدرجات الحرارة مع احتمال سقوط أمطار بكردستان

2026-06-15 09:35 2284
الزيدي يهنئ الصحفيين بعيد الصحافة العراقية ويؤكد الإعلام بمختلف أنواعه

الزيدي يهنئ الصحفيين بعيد الصحافة العراقية ويؤكد الإعلام بمختلف أنواعه

2026-06-15 10:30 2499
إيران تعلن رسمياً التوصل لاتفاق مع الولايات المتحدة

إيران تعلن رسمياً التوصل لاتفاق مع الولايات المتحدة

2026-06-15 09:01 2932
رئيس وزراء باكستان يعلن التوصل لاتفاق بين واشنطن وطهران والتوقيع 19 يونيو

رئيس وزراء باكستان يعلن التوصل لاتفاق بين واشنطن وطهران والتوقيع 19 يونيو

2026-06-15 00:25 5444
ولايتي: ساعة الصفر حانت والمنصات تتحضر للإطلاق

ولايتي: ساعة الصفر حانت والمنصات تتحضر للإطلاق

2026-06-14 23:54 4806
العراق بين أدنى الدول عالمياً استهلاكاً للأسماك على مستوى الفرد

العراق بين أدنى الدول عالمياً استهلاكاً للأسماك على مستوى الفرد

2026-06-14 23:39 5337
الإتحاد العراقي يحدد مواعيد الانتقالات الصيفية والشتوية لدوري النجوم

الإتحاد العراقي يحدد مواعيد الانتقالات الصيفية والشتوية لدوري النجوم

2026-06-14 23:36 5536
بين التوقيع المرتقب والتصعيد المحتمل... المنطقة على حافة اختبار جديد

بين التوقيع المرتقب والتصعيد المحتمل... المنطقة على حافة اختبار جديد

2026-06-14 22:06 5624
استعداداً لمحرم... عمليات بغداد ترفع الجاهزية وتعلن ملامح خطتها الأمنية والخدمية

استعداداً لمحرم... عمليات بغداد ترفع الجاهزية وتعلن ملامح خطتها الأمنية والخدمية

2026-06-14 22:43 6211
تسنيم: إلغاء الرحلات في مطارات غرب إيران إلى إشعار آخر

تسنيم: إلغاء الرحلات في مطارات غرب إيران إلى إشعار آخر

2026-06-14 22:40 4666
مستشار خامنئي رداً على ضربة الضاحية: سنلقن المعتدين درساً يجعلهم يندمون

مستشار خامنئي رداً على ضربة الضاحية: سنلقن المعتدين درساً يجعلهم يندمون

2026-06-14 21:57 4966
ترامب: اتفاق إيران سيشمل لبنان والهجوم على بيروت اليوم مرفوض

ترامب: اتفاق إيران سيشمل لبنان والهجوم على بيروت اليوم مرفوض

2026-06-14 17:56 5687
‏وزير الحرب الأمريكي: نحن على المسار الصحيح لتوقيع الاتفاق مع إيران

‏وزير الحرب الأمريكي: نحن على المسار الصحيح لتوقيع الاتفاق مع إيران

2026-06-14 17:53 5671
تذاكر وهمية ومضيفات بمليوني دينار تضع الخطوط الجوية العراقية بالتحقيق

تذاكر وهمية ومضيفات بمليوني دينار تضع الخطوط الجوية العراقية بالتحقيق

2026-06-14 17:29 9930
واشنطن تؤكد: ترامب وفانس عازمان على توقيع الاتفاق مع إيران اليوم

واشنطن تؤكد: ترامب وفانس عازمان على توقيع الاتفاق مع إيران اليوم

2026-06-14 17:18 5848