المطلع
عاجل

post-image

بەغدا... داخستنی دەیان پڕۆژە بەهۆی سەرپێچیکردنی مەرجەکانی سەلامەتی ‏


22:10 عێراق
2025-07-25
43524

ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ،داخستنی دەیان پڕۆژەی بە هۆی سەرپێچیکردنی مەرجەکانی سەلامەتی پشتڕاستکردەوە. وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە پڕۆژە ناپابەندەکان دەستبەجێ دادەخرێن، جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتەکەی بەردەوامە و سەرپێچیکاران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.
‏بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، عەمید عەباس مەفرەجی، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند: "هەڵمەتی تایبەتی ئەمنی بۆ چاودێریکردنی مەرجەکانی سەلامەتی و خۆپاراستن بەردەوامە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هاتووە، هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لە خەمی ژیانی هاووڵاتیان و موڵکی گشتی و تایبەت".
‏ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان، لەڕێگەی پێکهاتە ئەمنییەکانی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، و بە پاڵپشتی و هەماهەنگییەکی بەرز لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە شارەوانی بەغدا و پارێزگای بەغدا، و ناوەندەکانی بەرگری شارستانی لە هەردوو دیوی کەرخ و رەسافە، هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکردووە بۆ پشکنین و وردبینیکردنی پڕۆژە بازرگانییەکان، دوکان، مۆڵ، چێشتخانە، شوێنە گشتیەکان، و بەنزینخانەکان، سەبارەت بە سەلامەتی، و ڕێوشوێنی خۆپاراستن".
‏ڕوونیشی کردەوە "هەڵمەتەکە بە هەوڵێکی ناوازە و بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و سەرجەم فەرماندەکان جێبەجێ دەکرێت. لە ئەنجامدا دەیان پڕۆژە داخران، لەوانە بینا و دوکان و کۆگاکان و فرۆشگاکان. هەروەها هۆشداری بۆ ژمارەیەک پڕۆژە دەرچووە کە نەیانتوانیوە ڕێوشوێنی سەلامەتی جێبەجێ بکەن، هەڵمەتەکە بە هەوڵێکی زۆر و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە".
‏ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پڕۆژانەی کە ڕێوشوێنی سەلامەتییان تێدا نییە دەستبەجێ دادەخرێن، لەکاتێکدا ئەوانەی کەموکوڕی بچووکیان تێدایە لە مەرجەکانی خۆپارێزیدا ئاگادار دەکرێنەوە کە تەنها لە ماوەی تەنها 48 کاتژمێردا مەرجەکانی سەلامەتی تەواو بکەن، پابەندنەبوون دوای وادەی دیاریکراو دەبێتە هۆی داخستنی دەستبەجێ".
‏ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەرکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پشتیوانی و هاوکارییە بۆ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، وەک شارەوانی بەغدا و پارێزگای بەغدا و بەرگری شارستانی"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو دەزگایانە ڕێوشوێنی ڕاستەوخۆ بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرنەبەر، لەوانەش ڕەوانەکردنی ئەو کەسانەی پابەند نین بۆ دەسەڵاتی دادوەری.
‏مەفەرجی ڕوونی کردەوە کە گرنگترین مەرجەکانی سەلامەتی بریتین لە پشکنینی ئەگەری بەکارهێنانی ساندویچ پانێڵ، لە باڵەخانەکاندا، و بوونی دەرچەی فریاگوزاری و ئامێری خێرا کوژاندنەوەی ئاگر.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قاآني يلوح بتوسيع المواجهة: من هرمز إلى البحر الأحمر حزام جديد للمقاومة

قاآني يلوح بتوسيع المواجهة: من هرمز إلى البحر الأحمر حزام جديد للمقاومة

2026-06-08 22:03 2653
المجلس الوزاري للأمن الوطني بالعراق يصدر قرارات جديدة

المجلس الوزاري للأمن الوطني بالعراق يصدر قرارات جديدة

2026-06-08 21:39 2895
بالوثيقة... التربية تحدد موعد مباشرة الملاكات التعليمية بعد الإجازة الصيفية

بالوثيقة... التربية تحدد موعد مباشرة الملاكات التعليمية بعد الإجازة الصيفية

2026-06-08 21:30 3126
ترامب: أخبرت نتنياهو أني سأتركه وحيداً إذا شن حرباً شاملة على إيران

ترامب: أخبرت نتنياهو أني سأتركه وحيداً إذا شن حرباً شاملة على إيران

2026-06-08 20:46 3072
العراق وست دول أخرى ترفع إنتاج النفط الشهر المقبل

العراق وست دول أخرى ترفع إنتاج النفط الشهر المقبل

2026-06-08 18:10 3200
بعد 3 نبوءات صحيحة... عراف يتوقع بطل مونديال 2026

بعد 3 نبوءات صحيحة... عراف يتوقع بطل مونديال 2026

2026-06-08 14:45 4941
واشنطن تنفي المشاركة في الضربات الإسرائيلية على إيران

واشنطن تنفي المشاركة في الضربات الإسرائيلية على إيران

2026-06-08 14:26 3683
نجاح نوعي بنسبة 100بالمئة... طهران تكشف تفاصيل ضربتها ضد "إسرائيل"

نجاح نوعي بنسبة 100بالمئة... طهران تكشف تفاصيل ضربتها ضد "إسرائيل"

2026-06-08 13:16 3931
العراق يعلن إغلاق أجواءه لثلاثة أيام على خلفية الضربات الإيرانية لإسرائيل

العراق يعلن إغلاق أجواءه لثلاثة أيام على خلفية الضربات الإيرانية لإسرائيل

2026-06-07 23:31 9346
ترامب لإيران: أطلقتم صواريخكم وهذا يكفي ‏وسأتصل بنتنياهو وأطالبه بألا يرد

ترامب لإيران: أطلقتم صواريخكم وهذا يكفي ‏وسأتصل بنتنياهو وأطالبه بألا يرد

2026-06-07 23:18 6098
الحرس الثوري: عملية الليلة بمثابة تحذير وبحال تكرار الاعتداءات ستكون الردود أوسع

الحرس الثوري: عملية الليلة بمثابة تحذير وبحال تكرار الاعتداءات ستكون الردود أوسع

2026-06-07 22:59 5743
مقر خاتم الأنبياء بعد ضرب إسرائيل: حذرنا مسبقاً من قصف الضاحية

مقر خاتم الأنبياء بعد ضرب إسرائيل: حذرنا مسبقاً من قصف الضاحية

2026-06-07 22:35 5470
إيران تنفذ تهديدها وتشن هجوماً صاروخياً على إسرائيل الآن

إيران تنفذ تهديدها وتشن هجوماً صاروخياً على إسرائيل الآن

2026-06-07 22:23 5283
طهران تتوعد برد مؤلم على اسرائيل بعد قصف الضاحية الجنوبية

طهران تتوعد برد مؤلم على اسرائيل بعد قصف الضاحية الجنوبية

2026-06-07 20:01 7107
الدولار يغلق مرتفعاً في بورصات وصيرفات بغداد وأربيل

الدولار يغلق مرتفعاً في بورصات وصيرفات بغداد وأربيل

2026-06-07 18:52 6752
مؤشر الجوع العالمي: تحسن في وضع العراق الغذائي ضمن 123 دولة

مؤشر الجوع العالمي: تحسن في وضع العراق الغذائي ضمن 123 دولة

2026-06-07 16:17 8148
مكتب نتنياهو يعلن قصف الضاحية الجنوبية لبيروت

مكتب نتنياهو يعلن قصف الضاحية الجنوبية لبيروت

2026-06-07 16:08 5773
طهران تتسلم رسالة خاصة من باكستان للمرشد خامنئي

طهران تتسلم رسالة خاصة من باكستان للمرشد خامنئي

2026-06-07 11:01 5688