المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: عێراق چاوی لەپشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی ئابووری


21:10 عێراق
2025-06-30
64840

 سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، لەمیانی بەشداریکردنیدا لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان لە شاری سێڤیلیای  ئیسپانیا ووتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کەئەم کۆنفرانسە لەهەلومەرجێکی ئاڵۆزی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا بەڕێوەدەچێت چونکە زۆربەی ناوچەکانی جیهان جەنگ و ململانێ و قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەخۆوە دەبینن بەتایبەتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم قەیرانانە کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی گەشەسەندن هەیە و پلانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان پەک دەخات بەتایبەتی لە وڵاتانی گەشەسەندوودا. 
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کەعێراق بەپەرۆشەوە دەڕوانێتە ئەم کۆنفرانسە گرنگە و پشتیوانی توندی دەکات، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لەبەرەوپێشبردنی پرۆسەی گەشەپێدان و چاکسازی ئابووری کە ڕەنگدانەوەی لەسەر گەلانی جیهان دەبێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی ووتەکەی سەرۆک کۆمارە کەدەستی موتەڵع کەوتووه :

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
خوشکان برایانی بەڕێزان

سڵاوی خوداتان لێ بێت

سەرەتا سوپاسی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش دەکەم بۆ بانگهێشتی میهرەبانانەی بۆ بەشداریکردنمان لەم کۆنفرانسە گرنگەدا.
هەروەها سوپاسی  سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بەڕێز پێدرۆ سانچێز دەکەم بۆ میوانداریکردنی ئەم کۆنفرانسە لەوڵاتەکەی و هەوڵە دڵسۆزەکانی ئیسپانیا بۆ سەرخستنی .

خوشکان برایانی بەڕێزان..
ئەم کۆنفرانسە لەهەلومەرجێکی ئاڵۆزی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا بەڕێوەدەچێت کە چەند ناوچەیەکی جیهان دوچاری جەنگ و ململانێ و قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبنەوە بەتایبەتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کاردانەوەکانی ئەم قەیرانانە لەپرۆسەی گەشەپێدان و پەکخستنی پلانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی لەوڵاتانی تازەپێگەیشتودا، کە چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەخوازێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ و جەنگەکانی ئێستا، وەک بنەمایەکی بنەڕەتی بۆ پێشخستن و گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.
عێراق بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنی ئەم کۆنفرانسە گرنگە دەکات و بەتوندی پاڵپشتی دەکات، لە پێناوی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی لە بەرەوپێشبردنی گەشەپێدان و چاکسازی ئابووری، کەڕەنگدانەوەی لەسەر گەلانی جیهان بە گشتی دەبێت و یەکگرتنی ئابووری نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەدەست دەهێنێت.
لەگەڵ فراوانبوونی کەلێنی نێوان زۆرترین و کەمترین وڵاتانی پێشکەوتوو، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا هەموو  سەرانسەری جیهانی گرتەوە، هەر چەند زۆرترین کاریگەری لەسەر وڵاتە لاوازەکان لەڕوی ئابووریەوە  دروستکردوە.
پێمان وایە گەیشتن بەو ئامانجانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەبێت پێش تەواوکردنی ئەم ئەرکانە لەسەر ئاستی نیشتمانی ئەنجام بدرێت، دواتریش بچێتە قۆناغی پاڵپشتیکردنی کەمترین پێشکەوتووترین و هەژارترین وڵاتان لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی فرەلایەنەوە، ئەمە جگە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی زانیاری بۆ ووڵاتە هەژارەکان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە بەرچاوەی ئاستی داهات لە نێوان وڵاتانی جیهاندا هەیە.
لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەی ڕژێمە دیکتاتۆرییە یەک لە دوای یەکەکان پەیڕەوییان کردوە، عێراق زیاتر لە نیو سەدە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە، لەوانە جەنگی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، گەمارۆی ئابووری و سیاسەتی ئابووریی هەڕەمەکی و بێ پلان کە لەسەر بنەمای کردەوە و کاردانەوە و پێداویستییە سەرهەڵداوەکان دامەزراوە ، ئەم سیاسەتانە بوونە هۆی واقیعێکی ئابووری دواکەوتوو و دواکەوتنی پڕۆسەی گەشەپێدان و  بێکاری و هەژاری و بڵاوبوونەوەی خانووبەرەی هەڕەمەکی و بچوو کبوونەوەی چینی ناوەڕاست و دابەشبوونی کۆمەڵگە بۆ دوو چین، دەوڵەمەند و هەژار.
دوای ڕزگاربوون لەڕژێمە تۆتالیتارییەکان و پەسەند کردنی دەستوورێکی مۆدێرن، کەلایەنی ئابوورییەکەی لەسەر بنەمای پلاندانان، ئابوورییەکی ئازاد، کراوەیی بەڕووی ئابوورییەکانی جیهانی دامەزراندراوە و هاوبەشی ئابووریی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان، عێراق دەستیکرد بەداڕشتنی پلانی گەشەپێدان لەسەر بنەمای گەشەسەندنی هاوتەریبی سێکتەری جۆراوجۆر، دوای ئەوەی سیاسەتەکانی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان واقیعێکی ئابووری دواکەوتوو و لەت و پەتی بەجێهێشت، بەڵام ئاستەنگەکانی بەردەم سیستمی سیاسی نوێ، لەوانە هەڕەشەی دەرەکی، تیرۆری ڕێکخراو، ئۆپۆزسیۆنێکی سیستماتیک بەسەرۆکایەتی بەرپرسانی پێشووی ڕژێم و داگیرکردنی ناوچە بەرفراوانەکانی عێراق لەلایەن داعشەوە، هەموویان هۆکارگەلێکی زیادەن کە بەشداربوون لە دواکەوتنی پرۆسەی گەشەپێدانی بەردەوام و پەکخستنی جێبەجێکردنی پلانی پێنج ساڵەی 2013-2017.
عێراق ئەمڕۆ شایەتحاڵی سەقامگیرییەکی ئەمنی و پێشکەوتنی  ئابورییەکی بەرچاوە لە هەموو بوارەکاندا ، پێویستی بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پێشخستنی پلانەکانی ئاوەدانکردنەوە وبۆ بەردەوامی  باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی عێراقییەکان.
دوای ڕزگارکردنی عێراق لەدەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، حکومەتی عێراق پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵەی 2024-2028ی دەستپێکرد و ڕاستەوخۆ بەئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs) گرێدا، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٣٧ ساڵدا، سەرژمێرییەکی گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوونمان بەسەرکەوتوویی لەساڵی ڕابردوو ئەنجامدا، ئەمەش هەنگاوێکی سەرەکییە لە دابینکردنی داتای ورد و گشتگیر بۆ بەکارهێنان لە پلاندانانی گەشەپێدان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و کوالیتی کاریگەر، و دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتەکان.
هەروەها حکومەت دەستیکرد بە باشترکردنی ژێرخانی و خزمەتگوزارییە گشتیەکان، جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ لەکەرتەکانی تەندروستی، پەروەردە، ئاو، وزەی بەردەوام، گواستنەوە، پەیوەندییەکان، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار.
هەروەها عێراق بەردەوامە لە دروستکردنی هاوبەشی زیاتر لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وهاوکارییەکی بەرفراوان لەگەڵ دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبوارە جیاوازەکاندا، عێراق لەم دواییانەدا سەرۆکایەتی گروپی ٧٧ و چینی کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٤، وەک دوپاتکردنەوەی گەڕانەوەی بۆ ڕۆڵی  نێودەوڵەتی و ناوچەیی خۆی سەبارەت بە هەماهەنگی کردنی پرسەکانی گەشەپێدان.
حکومەت بە پەرۆشەوە کاری کردووە بۆ بەهێزکردنی حوکمڕانی و چاکسازیی کارگێڕی بەپاڵپشتیکردنی کاری دامەزراوە ئامارییەکان و چالاککردنی سیستمی چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، ئەمەش لەسەر بنەماکانی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان، و دامەزراندنی هاوبەشی ڕاستەقینە بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، لەوانە پێکهێنانی ئەنجوومەنی هەمیشەیی بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران و لەخۆگرتنی نوێنەرانی چالاکیە ئابوورییەکان، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ دروستکردنی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا.

خوشکان برایانی بەڕێزان..

عێراق ڕێگایەکی دوور و درێژی لەبەردەمدایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەچوارچێوەی دیدگەمان بۆساڵی ٢٠٣٠، چەندین ئاڵنگاری هەیە لەم ڕووەوە، لەوانە پشتبەستنی زۆر بە نەوت وەک سەرچاوەی سەرەکی داهاتی نیشتمانی، ئەمەش وا دەکات ئابووری عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگ بێتەوە لەبەرامبەر گۆڕانکاریەکانی بازاڕی جیهانیدا، هەروەها لاوازی کەرتەکانی نا نەوتی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، و گەشتیاری بە بەراورد بە کەرتی نەوت.
هەروەها عێراق ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی و ئاستەنگە ژینگەییەکان دەبێتەوە، لەوانە کەمی ئاو بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا، بەرزی پلەی گەرما، کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە لە وڵاتانی سەرەوەی ڕووبارەکانەوە، ئەم ئاڵنگارییانە بریتین لە بەبیابانبوون، زیادبوونی زریانی تۆز و لاوازی ژێرخانی ئاودێری.
هۆکارە دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتیەکان فشارێکی زیاتر لەسەر ئابووری دروست دەکەن، لە کاتێکدا عێراق ڕووبەڕووی گەشەی خێرای دانیشتوان دەبێتەوە، ئەمەش پێویستی بەهەوڵی بەردەوام هەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و نیشتەجێبوون وبەرەنگاربوونەوەی هەژاری و کەمکردنەوەی بێکاری گەنجان.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاڵنگارییانە، حکومەت زنجیرەیەک چاکسازی دەستپێکردووە بۆ بەرزکردنەوەی هەلی گەیشتن بەئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، حکومەت پابەندە بە کارنامەی گەشەپێدانی ساڵی ٢٠٣٠،  وتێکەڵکردنی بە پلانەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی، وەک پلانی پێنج ساڵەی ٢٠٢٤-٢٠٢٨، و دامەزراندنی یەکە و بەشە تایبەتەکان بە چاودێریکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەناو وەزارەت و دەستەکاندا، هەروەها حکومەت سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان دابین کردووە، عێراق خاوەنی سەرچاوە سروشتییەکانی نەوت و ئاو و زەوییە کشتوکاڵیەکانە، کەدەتوانرێت بەشێوەیەکی بەردەوام وەبەرهێنانیان لەسەر بکرێت، ئەمەش لەگەڵ  بوونی توانا مرۆیی گەنجانی کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووان پێکدەهێنێت، بناغەیەکی بەهێز بۆ داهێنان و گەشەکردن دابین دەکات.
عێراق کاری کردووە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی و ئامار، هەروەها پڕۆژە بۆ نوێکردنەوەی داتای ئاماری نیشتمانی دەستیپێکردووە دوای تەواوبوونی سەرکەوتووانەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەکارهێنانی سیستمی زانیاری جوگرافی لە پلاندانانی خزمەتگوزاریدا فراوانتر بووە، هەروەها ڕۆڵی گەشەسەندنی میدیا، کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت.

ئامادەبوانی بەڕێز..

عێراق شایەتحاڵی سەقامگیری ئەمنی و سیاسییە لە هەموو پارێزگاکانیدا، دەرفەتی زیاتر بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە دەڕەخسێنێت، چاوەڕوانی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی گەشەپێدانی ئابووری، ئەمڕۆ ژینگەیەکی وەبەرهێنانی ئومێد بەخشە بۆ ئەو وڵات و کۆمپانیایانەی کە ئارەزووی کارکردنیان هەیە تێیدا.
لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانینم بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش و سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، بەڕێز پێدرۆ سانچێز، دوبارە دەکەمەوە بۆ ئامادەکردن و میوانداریکردنی ئەم کۆنفرانسە، کە لە دڵەوە هیوادارین سەرکەوتوو بێت و ئامانجە باڵاکانی لەخزمەتکردنی گەلانی جیهاندا بەدەستبهێنێت.
             

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

طهران: مذكرة تفاهم إسلام آباد تركز على إنهاء الحرب والتوقيع ليس غداً

طهران: مذكرة تفاهم إسلام آباد تركز على إنهاء الحرب والتوقيع ليس غداً

2026-06-13 18:01 1107
البطريرك نونا: الشعب العراقي بحاجة لمسؤولين يعملون بواقعية بعيدا عن الشعارات

البطريرك نونا: الشعب العراقي بحاجة لمسؤولين يعملون بواقعية بعيدا عن الشعارات

2026-06-13 17:46 3114
أنشيلوتي يؤكد غياب نيمار عن مواجهة المغرب رسمياً في كأس العالم

أنشيلوتي يؤكد غياب نيمار عن مواجهة المغرب رسمياً في كأس العالم

2026-06-13 17:19 2578
تربية البصرة تنعى طالباً بالسادس الإعدادي توفي قبل الإمتحان

تربية البصرة تنعى طالباً بالسادس الإعدادي توفي قبل الإمتحان

2026-06-13 17:10 3844
الإيقاع بمدير فاسد لإحدى دوائر التنفيذ في البصرة

الإيقاع بمدير فاسد لإحدى دوائر التنفيذ في البصرة

2026-06-13 13:25 3034
الفياض: الحشد أصبح قوة وطنية جامعة تمثل أطياف العراق

الفياض: الحشد أصبح قوة وطنية جامعة تمثل أطياف العراق

2026-06-13 12:30 3414
رئيس الوزراء: فتوى الجهاد الكفائي منعطف وطني حاسم بتاريخ العراق

رئيس الوزراء: فتوى الجهاد الكفائي منعطف وطني حاسم بتاريخ العراق

2026-06-13 12:01 3064
رئيس وزراء باكستان يعلن إتمام الاتفاق بين واشنطن وطهران خلال 24 ساعة

رئيس وزراء باكستان يعلن إتمام الاتفاق بين واشنطن وطهران خلال 24 ساعة

2026-06-13 14:45 2746
الحكيم: فتوى الجهاد الكفائي مثلت استجابة تاريخية في مواجهة الإرهاب

الحكيم: فتوى الجهاد الكفائي مثلت استجابة تاريخية في مواجهة الإرهاب

2026-06-13 10:35 2853
الجيش البريطاني يعلن افتتاح أكبر مركز لاختبار المسيرات الجوية في أوروبا

الجيش البريطاني يعلن افتتاح أكبر مركز لاختبار المسيرات الجوية في أوروبا

2026-06-12 23:03 6182
بمشاركة نحو 750 ألف طالب... اكتمال الاستعدادات لأداء امتحانات الإعدادية غداً

بمشاركة نحو 750 ألف طالب... اكتمال الاستعدادات لأداء امتحانات الإعدادية غداً

2026-06-12 21:01 7807
العراق يؤكد موقفه الثابت دولياً برفض توسيع الحرب وزعزعة استقرار المنطقة

العراق يؤكد موقفه الثابت دولياً برفض توسيع الحرب وزعزعة استقرار المنطقة

2026-06-12 22:46 4808
ترامب يجدد تفاؤله بقرب توقيع الاتفاق ويشير إلى مؤشرات إيرانية مشجعة

ترامب يجدد تفاؤله بقرب توقيع الاتفاق ويشير إلى مؤشرات إيرانية مشجعة

2026-06-12 20:05 5269
ترامب ينفي صحة التسريبات الإيرانية ويؤكد اختلافها عن الاتفاقات المكتوبة

ترامب ينفي صحة التسريبات الإيرانية ويؤكد اختلافها عن الاتفاقات المكتوبة

2026-06-12 19:54 5493
باكستان تعلن إنجاز النص النهائي لاتفاق السلام بين واشنطن وطهران

باكستان تعلن إنجاز النص النهائي لاتفاق السلام بين واشنطن وطهران

2026-06-12 19:33 5750
الخارجية الإيرانية: مذكرة تفاهم إسلام آباد باتت أقرب من أي وقت مضى

الخارجية الإيرانية: مذكرة تفاهم إسلام آباد باتت أقرب من أي وقت مضى

2026-06-12 19:28 6162
الجيش الأمريكي: تحويل مسار 136 سفينة تطبيقاً للحصار البحري على إيران

الجيش الأمريكي: تحويل مسار 136 سفينة تطبيقاً للحصار البحري على إيران

2026-06-12 15:38 5551
ون بلس تطلق جهازاً بقدرات عالية ومقاومة قصوى للماء والغبار

ون بلس تطلق جهازاً بقدرات عالية ومقاومة قصوى للماء والغبار

2026-06-12 15:27 5608