المطلع
عاجل

post-image

پارێزگاری هه‌ولێر:ئه‌منیه‌تی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی ئاسایش و پۆلیس دەکرێت


17:35 كوردستان
2024-05-08
38849

پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ دوكاندار و كاسبكارانی بازاڕی قه‌یسه‌ری رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وكه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ی به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بونه‌ بوه‌ به‌ ڕێنماییه‌كان، یان ده‌ستێكی خراپكاری له‌ پشت بوه‌ و ده‌شڵێت، "ئه‌منیه‌تی بازاڕه‌كه‌ ده‌درێته‌ ده‌ست ئاسایش و پۆلیس".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بونی جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوه‌ندی و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر، له‌ دیوانی پارێزگا، پێشوازیكرد له‌ به‌شێك له‌ دوكاندار و كاسبكارانی بازاڕی قه‌یسه‌ری.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "وه‌ك حكومه‌ت و پارێزگای هه‌ولێر، له‌ ئێوه‌ زیاتر دڵگران و خه‌مبارین به‌و ڕوداوه‌ی له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ڕویداوه‌، چونكه‌ هه‌ولێر واتا (قه‌ڵا، مناره‌ و بازاڕی قه‌یسه‌ری) حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێر گرنگییه‌كی زۆر به‌و سێ شوێنه‌ ده‌ده‌ن، چونكه‌ ئه‌و شوێنانه‌ ناسنامه‌ی شاره‌كه‌مانن، هه‌روه‌ها نه‌ك ئێمه‌ به‌ته‌نها بگره‌ هه‌مو خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر دڵگران و خه‌مباره‌ به‌ سوتانی ئه‌و بازاڕه‌".
وتیشی، "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وكه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی، كه‌ ئایا به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می و پابه‌ند نه‌بونه‌ بوه‌ به‌ ڕێنماییه‌كان، یان ده‌ستێكی خراپكاری له‌ پشت بوه‌، به‌مزوانه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رایگشتیی ئاشكرا ده‌كرێت و هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت".
ئومێد خۆشناو باسی له‌وه‌شكرد، "وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر، جگه‌ له‌ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌، لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێكهێنراوه‌ بۆ خه‌مڵاندنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوكان و شوێنانه‌ی كه‌ به‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتوه‌، له‌ ئێستاشدا تیمه‌كانی ژینگه‌پارێزی ده‌ستیانكردوه‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری بازاڕه‌كه‌ و كردنه‌وه‌ی به‌ ڕوی دوكانداران و هاوڵاتییان، پێویسته‌ ئێوه‌ش هاوكارمانبن بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچییه‌كانی نێو بازاڕه‌كه‌".
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت، "بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ڵواسینی په‌رده‌ له‌ دوكانه‌كان كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بو به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ ده‌بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "به‌ڕێوه‌به‌روه‌به‌رایه‌تی كاره‌بامان ڕاسپردوه‌، ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكات و ئه‌و دوكانانه‌ی كه‌ زیانیان به‌رنه‌كه‌وتوه‌ خاوه‌نه‌كانیان ده‌توانن له‌ ئه‌مڕۆوه‌ دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ و ده‌ستبه‌ كار و كاسبی خۆیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش دوای پاككردنه‌وه‌ی شوێنی ڕوداوه‌كه‌ لیژنه‌ هونه‌ری پارێزگا، ده‌ست به‌ خه‌مڵاندنی چۆنیه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوكانه‌ سوتاوه‌كان ده‌كه‌ن".

ئومێد خۆشناو وتی، "ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی كه‌ بۆ پاراستنی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر دانرابون نامێنن و له‌ شوێنی ئه‌وان، پاراستن و ئه‌منییه‌تی بازاڕه‌كه‌ به‌ ئاسایش و پۆلیس ده‌سپێردرێت".

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 188378
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 198084
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 330677
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 313427
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 315030
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 311069
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 308899
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 326918
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 323188
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 320698
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 325224
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 104257
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 316315
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 109010
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 177423
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 101569
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 324856
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 108878