المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە هەڵوێستی عێراق لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین


15:00 عێراق
2023-11-11
32885

ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار لەگەڵ هاوتاكەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریادوایین پێشهاتەكانی سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و كاردانەكانی دەست درێژی بۆ سەر كەرتیغەززەی تاوتوێ كرد وهاوكات هەردوولا جەختیان لەسەر پێوویستی دەستبەجێكردنی كردەوە ووەستاندنی بۆردومانەكان و دابینكردنی رێڕەوی سەلامەت بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق هاتووە : سەرۆك كۆمارعەبدولەتیف جەمال ڕەشید لە پەراوێزی كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی لە شاری ڕیاز، لەگەڵ سەرۆككۆماری عەرەبی سوریا بەشار ئەسەد كۆبوەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات وڕێگاكانی پەرەپێدانیان، دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بارودۆخی فەلەستینو كاردانەوەكانی دەستدرێژی بۆ سەر كەرتی غەززە تاوتوێكرا.
سەرۆك كۆمار جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و سوریا و پێویستی پەرەپێدانیئامرازەكانی هاوكاری لە هەموو بوارەكاندا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردووگەلی برا بكات، هەروەها گرنگی كاركردنی پێكەوەیی لە پێناو بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وتوندڕەوی.
ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی و ڕاوێژكاری سەبارەت بە پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش بۆبەرزكردنەوەی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد و جەختیكردەوە هەڵوێستی پرەنسیپی عێراق لەپشتیوانیكردنی گەلی فەلەستین بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواكانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆیفەلەستین لەگەڵ قودس شەریف وەك پایتەختەكەی.
ئەو دوو سەرۆكە بە توندی ئیدانەی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی ونەخۆشخانەكانیان كرد، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی دەستبەجێ ڕاگرتنی بۆردومانەكە وپاراستنی دانیشتوان و دڵنیابوون لە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ خێزانە گەمارۆدراوەكان و دابینكردنیڕێڕەوی سەلامەت بۆیان.
بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا هەڵوێستی پتەوی وڵاتەكەی لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێراق بۆپاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەكەی دووپاتكردەوە، ئاماژەی بە ئاواتی وڵاتەكەی كرد بۆچەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاوكاری و هەماهەنگی لەبوارە جیاجیاكاندا و ستایشی  هەڵوێستەكانی عێراق بۆ پشتیوانی لە گەلی سوریا.
 لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران ووەزیری دەرەوە و ئەمین سوسان جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەبوون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 118509
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 93428
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 96292
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 94382
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 94303
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 106850
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 107211
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 108764
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 111071
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 49555
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 105727
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 49892
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 110639
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 50297
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 110170
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 49377
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 48979
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 122879