المطلع
عاجل

post-image

‎سەرۆک کۆمار : گەشتوگوزار پردی پەیوەندی نێوان کلتوری گەلانە


15:13 عێراق
2025-02-03
83697

د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە، جەختیکردەوە ، گەشتوگوزار پردی پەیوەندی نێوان کلتوری گەلانە

سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، لەکۆشکی سەلام لەبەغداد، پێشوازیکرد لەشەریف فەتحی وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەواری میسر و دکتۆر بەندەر بن فەهد ئال فەهید، سەرۆکی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری عەرەبی و دکتۆر بەهجت ئەبو نەسر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە وگەشتوگوزار لەکۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بەئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەوارەکانی میسر سڵاوی سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح سیسی گەیاندە سەرۆک کۆمار، هەروەها پیرۆزبایی خۆی بۆ هەڵبژاردنی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025. هاوکات  سەرۆک کۆمار، وەزیری میسری ڕاسپارد بە گەیاندنی سڵاوی بەڕێزیان بەهاوتا میسرییەکەی، و هیوای بەردەوامیی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی میسر خواست.
لەدیدارەکەدا  باس لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە هاوبەشەکانی سەرخستنی پرۆسەی بەغداد وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی و بەرزکردنەوەی ئاستی گەشتوگوزار کرا، وەک کەرتێکی گرنگی ئابووری و کلتووری بەشێوەیەک کەپێگەی عێراق لەسەر نەخشەی گەشتوگوزاری عەرەبی و نێودەوڵەتی بەهێز بکات.
بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە گەشتوگوزار لەکەرتێکی ئابووری و پردی پەیوەندی نێوان گەلان و کلتوورەکان تێدەپەڕێت و دەرفەتی لێکتێگەیشتن و هاوکاری بەهێز دەکات، ڕوونیشیکردەوە کەعێراق پێشوازی لەهەموو هەوڵێک دەکات کەپاڵپشتی پەیوەندییە کلتووری و ئابوورییەکانی نێوان وڵاتان بکات.
لەبەرامبەردا میوانەکان ئاماژەیان بەوە کرد کەهەڵبژاردنی بەغداد وەک پایتەختی گەشتوگوزاری عەرەبی دەبێتە دەستپێک بۆ پێشکەوتنی گەشتوگوزار لەعێراق و ناوچەکە و دوپاتکردنەوەی پێگەی بەغدادیش وەک شوێنێکی پێشەنگی گەشتیاری لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا و خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی بەغداد دەربڕی و هیوای بەردەوامی سەقامگیری ئاسایشیان بۆ گەلی عێراق خواست.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 121305
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 97040
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 99095
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 97562
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 97490
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 110445
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 110899
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 112304
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 114360
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 49844
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 109335
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 51243
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 113995
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 51075
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 113500
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 49883
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 49661
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 125829