المطلع
عاجل

post-image

گۆڕانی کەشوهەوا مەترسییەکی بێوێنە لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات


14:21 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان
2023-11-04
55012

رێکخراوی کەشناسی جیهانی رایگه‌یاند، قەیرانی کەشوهەوا هەڕەشەی پێچەوانەکردنەوەی پێشکەوتنی دەیان ساڵەی هه‌یه‌ و گۆڕانی کەشوهەوا "مەترسییەکی بێوێنە" لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، حکومەتەکانیش ئامادەنین كار بۆ راگرتنی بكه‌ن.  رێکخراوی کەشناسی جیهانی له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "سێ لەسەر چواری دەزگا نیشتمانییەکانی کەشناسی داتای کەشوهەوا دەنێرن بۆ بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکانیان، بەڵام لانیکەم یەک لە هەر چوار وەزارەتی تەندروستی ئەو زانیاریانە بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی خەڵک لە مەترسییەکانی وەک گەرمای زۆر".

مادلین تۆمپسۆن، بەرپرسی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا و گونجاندن لە رێکخراوی خێرخوازی وێڵکۆم، رایگه‌یاند، "گۆڕانی کەشوهەوا مەترسییەکی بێوێنە لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات و زۆرێک لە وڵاتان لە ئێستاوە ناچارن مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییە جددییەکانی تۆمارکردن بکەن، بەڵام زۆربەیان ئامادە نین كار بۆ راگرتنی بكه‌ن".

لە راپۆرتەکەدا کە رێکخراوی کەشناسی جیهانی لەگەڵ زیاتر لە 30 دامەزراوەی هاوبەشدا ئاماده‌ی كردوه‌، تێیدا دەرکەوتوە، "هەرچەندە کەشوهەوای گەرم زیاتر لە هەمو جۆرەکانی دیكه‌ی کەشوهەوای توندبوه‌ و خەڵک دەکوژێت، بەڵام شارەزایانی تەندروستی تەنها توانیویانە دەستیان بە خزمەتگوزاری ئاگادارکردنەوەی گەرما بگات، لە نیوەی ئەو وڵاتانەی زیانیان بەرکەوتوە".
زانایان هۆشدارییان داوە له‌وه‌ی بەهۆی قەیرانی کەشوهەوا شەپۆلی گەرما، گەرمتر و درێژتر دەبێتەوە، لە ئێستادا جیهان 1.2 پلەی سەدی لە ئاستی پێش پیشەسازی گەرم بوە، بەڵام پلەی گەرمی پێوانەیی ئەمساڵ زانایانی توشی سەرسوڕمان کردوە.

پرۆفیسۆر پێتێری تالاس، سکرتێری گشتیی رێکخراوی کەشناسی جیهانی رایگەیاند، "بە شێوەیەکی کردەیی هەمو هەسارەکە ئەمساڵ شەپۆلی گەرمای بەخۆیەوە بینیوە، دەرکەوتنی ئەلنینۆ لە ساڵی 2023 ئەگەری شکاندنی ریکۆردەکانی پلەی گەرمی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، ئەوەش گەرماییەکی زۆر زیاتر لە بەشێک لە بەشێکی زۆر لە جیهان و لە ئۆقیانوسەکاندا ده‌هێنێت، ئەوەش تەحەداکە گەورەتر دەکات".

لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی گیانله‌ده‌ستدان، رێکخراوی کەشناسی جیهانی و نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات سەرکردایەتی هەڵمەتێکیان کردوە بۆ دابینکردنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ هەمو مرۆڤەکانی سەر هەسارەکە تا ساڵی 2028.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 2921
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 2237
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 2246
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 2688
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 2992
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 6273
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 4641
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 5467
ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

2026-09-12 12:12 4850
الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

2026-09-12 12:07 4883
مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

2026-09-12 11:58 4586
التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

2026-09-12 11:53 3698
"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

2026-09-12 11:45 4318
الحكومة تدين الهجوم على خط أنابيب سعودي والزيدي يوجه بفتح تحقيق في ملابساته

الحكومة تدين الهجوم على خط أنابيب سعودي والزيدي يوجه بفتح تحقيق في ملابساته

2026-09-12 11:41 5536
الرئيس اللبناني من النبطية: لا مفاوضات مع "إسرائيل" حالياً ونتعهد بتحقيق الانسحاب الإسرائيلي

الرئيس اللبناني من النبطية: لا مفاوضات مع "إسرائيل" حالياً ونتعهد بتحقيق الانسحاب الإسرائيلي

2026-09-12 11:36 4157
مبابي يعلق غاضباً على صور "دكتاتور"..

مبابي يعلق غاضباً على صور "دكتاتور"..

2026-09-12 11:26 4312
لقطات الشاشة قد تصيبك بـ"فقدان ذاكرة رقمي".. مفأجاة صادمة!

لقطات الشاشة قد تصيبك بـ"فقدان ذاكرة رقمي".. مفأجاة صادمة!

2026-09-12 11:20 4438
لقطة لعمدة نيويورك تفجر عاصفة.. ممداني يضحك بذكرى 11 سبتمبر

لقطة لعمدة نيويورك تفجر عاصفة.. ممداني يضحك بذكرى 11 سبتمبر

2026-09-12 11:15 3918