المطلع
عاجل

post-image

پێشه‌وا هه‌ورامانی: دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ مامه‌ڵه‌مان سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گۆڕین


00:18 كوردستان
2023-12-14
105753

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سۆران كرد كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 14 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ و سه‌رۆكوه‌زیران وێڕای سه‌ره‌خۆشی، هاوكات هه‌ڵوه‌سته‌ی وردی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ كرد و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد سه‌باره‌ت به‌ مۆڵه‌تی باڵه‌خانه‌كان بكه‌ن.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت بووه‌ به‌ بابه‌تی كاره‌با، كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی وردی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ خسته‌ڕوو.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، رایگه‌یاند، ئه‌م بابه‌ته‌ هێشتا نه‌چووه‌ته‌ په‌رله‌مان تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه‌ چی دیكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كات و له شوێنێكدا رابوه‌ستێت ئه‌گه‌ر بزانێت نیازێكی رژد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ نییه‌.

پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی كرده‌وه‌ نابێت هیچ سیسته‌مێكی كاره‌با جێبه‌جێ بكرێت ئه‌گه‌ر بارگرانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت هیچ سیسته‌مێك جێبه‌جێبكرێت فشار بۆسه‌ر هاووڵاتیان زیادبكات.

پێشه‌وا هه‌ورامانى باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیار بوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا. تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ جۆرێكی دیكه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی. وتیشی، ئه‌م فشاره‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دروست كراوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نابێت، به‌و مانایه‌ی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییان به‌رامبه‌ر به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی به‌غدا ئارامیان نه‌ماوه‌" و ئێستا كاتی هاتووه‌ كه‌ ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه‌ بوه‌ستێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌ به‌شیكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ته‌وافوق و هاوبه‌شی و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور نییه‌ و له‌گه‌ڵ هیچ ئایینێك و پره‌نیسپێكی دیموكراسی و بنه‌مایه‌كی مرۆیی یه‌ك ناگرێته‌وه‌. دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌ ئێستادا هیچ نیازێكی رژد له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌دیناكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و مووچانه‌ی كه‌ ماوه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بینێرێت.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه‌ ئاگری جه‌نگی غه‌ززه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه‌، به‌ڵام هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌و شه‌ڕه‌ و به‌شێكیشی په‌یوه‌سته‌ به‌ رق و كینه‌ی پێشتری هه‌ندێك لایه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ پارێزگاریان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌. گوتیشی، ئه‌و رق و كێنه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی بڕوای به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌ كه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیوه‌.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ده‌وامی قوتابخانه‌كان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌ستێت و په‌كینه‌كه‌وێت، به‌ڵكوو ئارامی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ سته‌می به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سنوورداره‌، به‌تایبه‌ت كه‌ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ و شایسته‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ و یارییه‌كی سیاسییه‌ و به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران سته‌مكارانه‌یه‌، له‌ كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی هه‌موو داواكارییه‌كانی به‌غدای داوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ دۆسیه‌ی نه‌وت و مه‌رزه‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام روونه‌ لایه‌نی عێراق رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. هه‌ورامانی دووباره‌ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشاوه‌ ئارامگرتنی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ مامه‌ڵه‌ی به‌غدا سنووردار ده‌بێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌ نووسراوی فه‌رمی داوای له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی كردووه‌ سێ مووچه‌ی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ قه‌رز بنێرێت، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا وه‌ڵامی فه‌رمی و جددیان نه‌بووه‌.

تایبه‌ت به‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی، مادام هێرشه‌كان رووه‌ و ئه‌وانه‌، ده‌شبێت خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن و خۆیان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.

پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆوه‌ روونیكرده‌وه‌، داهاتی مانگی یازده‌ی ئه‌م ساڵ 300 ملیار دینار بووه‌، به‌ڵام به‌و مانایه‌ی نا كه‌ تێكڕای پاره‌كه‌ به‌شێوه‌ی كاش له‌ ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووبێت، به‌ڵكوو هه‌ر له‌م بڕه‌پاره‌یه‌ حكومه‌ت به‌ڕیوه‌ده‌برێت، واته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان كه‌ پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ته‌ندروستی، كاره‌با، ئاو و شاره‌وانی و ده‌یان خزمه‌تگوزاری دیكه‌وه‌ هه‌یه‌. گوتیشی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 120 ملیار دیناری ده‌گاته‌ ده‌ست، چونكه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بانكه‌كانه‌. جه‌ختیشیكرده‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ تێكڕا 320 ملیاری پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه‌، به‌م ئه‌و 320 ملیارده‌ ده‌بیته‌ سێ به‌ش، به‌شێكی بۆ مووچه‌یه‌ و به‌شێكیشی بۆ ئیداره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و به‌شێكیشی كاش نییه‌ و ته‌نیا ژماره‌یه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

2026-11-13 10:02 1417
التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

2026-11-13 11:13 2271
عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

2026-11-13 09:22 2376
ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

2026-11-12 23:53 7539
دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

2026-11-12 23:30 5833
العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

2026-11-12 22:29 7881
الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

2026-11-12 21:06 6323
الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

2026-11-12 21:02 5990
المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

2026-11-12 20:02 8894
رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

2026-11-12 19:31 6024
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

2026-11-12 19:23 6895
ضربة استخباراتية توقع بمعمل سري للأدوية ومواد التجميل المغشوشة ببغداد

ضربة استخباراتية توقع بمعمل سري للأدوية ومواد التجميل المغشوشة ببغداد

2026-11-12 18:25 5638
أسعار النفط تتجاوز 94 دولاراً عقب تصريح ترمب بشأن إيران

أسعار النفط تتجاوز 94 دولاراً عقب تصريح ترمب بشأن إيران

2026-11-12 18:00 6191
أنصار الله تندد بالحملات ضد كتائب حزب الله وتدعو لتوحيد الفصائل العراقية

أنصار الله تندد بالحملات ضد كتائب حزب الله وتدعو لتوحيد الفصائل العراقية

2026-11-12 17:49 5582
بارزاني يكشف تفاصيل مباحثات بغداد حول الحقوق المالية والتعيينات والبرلمان

بارزاني يكشف تفاصيل مباحثات بغداد حول الحقوق المالية والتعيينات والبرلمان

2026-11-12 17:42 7251
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق الأسبوع

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق الأسبوع

2026-11-12 17:34 6724
واشنطن.. 4 مصابين على الأقل بحادث إطلاق نار لم يُحسم بعد

واشنطن.. 4 مصابين على الأقل بحادث إطلاق نار لم يُحسم بعد

2026-11-12 17:12 5977
ترامب: لا نحتاج لأي اتفاق مع إيران ونفرض سيطرتنا على هرمز

ترامب: لا نحتاج لأي اتفاق مع إيران ونفرض سيطرتنا على هرمز

2026-11-12 17:10 5088