المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی نەوت وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هێڵی بۆرییەکان لەگەڵ تورکیا ڕوون دەکاتەوە


13:17 ئابوری
2025-07-22
71430

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا خواستی خۆی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بۆری نه‌وت له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌ پێشتر تاوه‌كو بواره‌كانی نه‌وت، گاز، پیشه‌سازی پترۆكیمیایی و كاره‌باش بگرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی بڕیارێكی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ كۆتاییهێنان به‌ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتن و پرۆتۆكۆڵانه‌ی كه‌ له‌ نێوان توركیا و عێراقدا واژۆكراون سه‌باره‌ت به‌ بۆری نه‌وتی خاو كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ توركیا درێژده‌بێته‌وه‌، تا 27ی (ته‌مموز/7)ی 2026،  بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیاش ژماره‌ی 10113ی هه‌بوه‌ و له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌".
ڕونیشیكرده‌وه‌، "رێككه‌وتننامه‌ی بۆریی عێراق و توركیا كه‌ له‌ ساڵی 1973 له‌نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ عێراق و توركیا واژۆ كرا و له‌ ساڵی 2010 هه‌موار كرایه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دابو كه‌ له‌ مانگی (ته‌مموز/7)ی 2026 كۆتایی پێدێت و مه‌رجی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ئاره‌زوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته‌ ساڵێك پێش واده‌ی به‌سه‌رچونی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌، داواكارییه‌كی نوسراو كه‌ خواستی خۆی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رببڕێت، ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مه‌، حكومه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆی ده‌ركرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌پێی بڕگه‌كانی پێشوی، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌ په‌رۆش بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیای دراوسێ، له‌ هه‌وڵێكدا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، له‌ مانگی (ته‌مموز/7)ی 2024ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا دانوستان ده‌كات به‌ ئامانجی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت".
رونیشیكردۆته‌وه‌، "وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا نوسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت كرد و خواستی خۆی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ربڕی، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنێكی نوێ بۆ هاوكاری له‌بواری وزه‌، گشتگیرتر له‌ ڕێككه‌وتنی پێشو، به‌و پێیه‌ی هاوكاریی له‌بواری نه‌وت، گاز، پیشه‌سازیی پترۆكیمیایی و كاره‌بای له‌خۆگرتبو، به‌ئامانجی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری نێوان هه‌ردو وڵات".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌شڵێت، "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌ پرۆسه‌ی پێداچونه‌وه‌دایه‌ به‌و ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنه‌ی لایه‌نی توركی ناردویه‌تی و دانوستان له‌گه‌ڵیان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ پرۆژه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا بكات".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

عراقجي: قواتنا المسلحة الجبارة لن تدع أي هجوم أو تهديد دون رد

عراقجي: قواتنا المسلحة الجبارة لن تدع أي هجوم أو تهديد دون رد

2026-06-10 02:05 2651
ايران تنفي مسؤوليتها من الهجوم الذي تعرضت له المروحية الأمريكية

ايران تنفي مسؤوليتها من الهجوم الذي تعرضت له المروحية الأمريكية

2026-06-09 23:05 2784
ضربات أمريكية جديدة تستهدف مواقع عسكرية جنوب إيران

ضربات أمريكية جديدة تستهدف مواقع عسكرية جنوب إيران

2026-06-10 01:02 2620
الحكيم والسوداني يجددان تأييدهم لحصر السلاح بيد الدولة

الحكيم والسوداني يجددان تأييدهم لحصر السلاح بيد الدولة

2026-06-10 00:29 3499
الإعلام والاتصالات تعلن ضوابط جديدة للظهور الإعلامي + وثائق

الإعلام والاتصالات تعلن ضوابط جديدة للظهور الإعلامي + وثائق

2026-06-09 21:35 4878
رسمياً... إنستغرام يطلق الميزة الأكثر طلباً للتحكم في مظهر الحسابات

رسمياً... إنستغرام يطلق الميزة الأكثر طلباً للتحكم في مظهر الحسابات

2026-06-09 21:05 3812
الكرملين: لا مكالمة مرتقبة بين بوتين وترامب... وجهود الوساطة بشأن أوكرانيا "متوقفة"

الكرملين: لا مكالمة مرتقبة بين بوتين وترامب... وجهود الوساطة بشأن أوكرانيا "متوقفة"

2026-06-09 20:54 5086
الحكومة العراقية تصدر جملة من القرارات الخدمية والاقتصادية والقانونية

الحكومة العراقية تصدر جملة من القرارات الخدمية والاقتصادية والقانونية

2026-06-09 20:50 5793
‏ترامب: سيتعين على الولايات المتحدة الرد على إسقاط إيران إحدى مروحياتنا

‏ترامب: سيتعين على الولايات المتحدة الرد على إسقاط إيران إحدى مروحياتنا

2026-06-09 20:11 4823
أمريكا تلغي حصة إيران من تذاكر مباريات حضور المونديال

أمريكا تلغي حصة إيران من تذاكر مباريات حضور المونديال

2026-06-09 20:05 3983
حادث حريق هايبر ماركت الكوت يعود للواجهة وملاحقات قضائية للمياحي

حادث حريق هايبر ماركت الكوت يعود للواجهة وملاحقات قضائية للمياحي

2026-06-09 18:16 4893
مصرع وإصابة ستة أشخاص بحادث انقلاب عجلة في الديوانية

مصرع وإصابة ستة أشخاص بحادث انقلاب عجلة في الديوانية

2026-06-09 16:52 5228
مورينيو يطالب إدارة ريال مدريد بثلاثة صفقات عاجلة

مورينيو يطالب إدارة ريال مدريد بثلاثة صفقات عاجلة

2026-06-09 16:49 4209
إيران تحدد موعد تشييع المرشد الأعلى علي الخامنئي

إيران تحدد موعد تشييع المرشد الأعلى علي الخامنئي

2026-06-09 16:35 3769
الحبس الشديد لأربع سنوات لمدير عام لوزارة التربية لاقترافه جريمة الرشوة

الحبس الشديد لأربع سنوات لمدير عام لوزارة التربية لاقترافه جريمة الرشوة

2026-06-09 16:32 3580
من الضاحية إلى تل أبيب... إيران تفرض الردع وتعمق شرخ ترامب ونتنياهو

من الضاحية إلى تل أبيب... إيران تفرض الردع وتعمق شرخ ترامب ونتنياهو

2026-06-09 14:10 5330
المرور تحدد توقيت حسم المعاملات وتقرّ بأزمة التضخم العددي للسيارات

المرور تحدد توقيت حسم المعاملات وتقرّ بأزمة التضخم العددي للسيارات

2026-06-09 13:13 5030
إيران: النص النهائي للاتفاق مع واشنطن بمراحله الأخيرة والتهدئة تشمل لبنان

إيران: النص النهائي للاتفاق مع واشنطن بمراحله الأخيرة والتهدئة تشمل لبنان

2026-06-09 12:30 4831