المطلع
عاجل

post-image

هەرسێ سەرۆكایەتی و سەركردە سیاسییەكان پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئاسیا دەكەن


00:27 عێراق
2024-01-20
38534

سێ سەرۆكایەتییەكەى عێراق و سەركردە سیاسییەكان پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانییان كرد بۆ قۆناغی دووەمی جامی ئاسیا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هاوتا ژاپۆنییەكەی بردەوە.
سەرۆك وەزیران لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  (X) رایگەیاند: سڵاوێكی گەورە بۆ پاڵەوانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان؛ بۆ درەوشاوەیی و سەركەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی ژاپۆنیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێوە ناوی عێراقتان بەرزكردۆتەوە، و شادیتیان هێنا بۆ دڵی گەلی عێراقمان لە هەموو شوێنێك. ئێوە هەموو پاڵپشتی و پشتگیرییەكی ئێمەتان هەیە، هەروەها سوپاس و پێزانین بۆ ستافی تەكنیكی، بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێ، و ئەو هاندەرە گەورانەی كە هانیان دا و هاوكاریان كرد.
لە لایەكی دیكەوە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف رەشید لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەلایەتی (X)  وتی: سوپاس بۆ پاڵەوانەكانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان، سوپاس بۆ هاندەرانی پاڵپشت، پیرۆزبایی لە هەموو عێراقییەكان دەكەین بۆ ئەم سەركەوتنە گەورەیە.
لای خۆیەوە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ڕایگەیاند: زۆر دڵخۆشین بە سەركەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا ژاپۆنیەكەی لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا كە لە دۆحە بەڕێوەچوو.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە كاتێكدا پیرۆزبایی لە پاڵەوانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەكەین بۆ ئەو هەوڵانەی كە لە ئەنجامدا سەركەوتنەكەیان بەدەستهێناوە، سوپاسێكی زۆرمان ئاراستەی هاندەرانی وەرزشی ئامادەبوو لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی دەكەین بۆ ئەو پشتگیرییە بێهاوتایەی لە یاریگاكان كە یارییان تیادا ئەنجامدرا، هەروەها پیرۆزبایی لە گەلە بەڕێزەكەمان دەكەین بۆ ئەم سەركەوتنە وەرزشییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە سوپاسی هەوڵەكانی ستافی مەشق و ڕاهێنان بكەین كە لەلایەن خیسوس كاساس و تیمی مەشقەكانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بۆ بەشداریكردنی لە بەدەستهێنانی ئەم سەركەوتنە شانبەشانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان.
هاوكات سەرۆكی ڕەوتی حیكمە سەید عەمار حەكیم، لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (x) رایگەیاند: سەركەوتنێكی دیكە بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان زیادكرا بۆ ژمارەی پێوانەیی خۆی لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا، كە لە دەوڵەتی قەتەر بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی كە لە ڕكابەرەكەی لە  هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوە.


وتیشی: لە كاتێكدا پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستمان دەكەین بۆ ئەم دەستكەوتە بەرچاوە، هیوادارین شێرەكانی رافیدەین بەردەوام بن لە گەشتە زیرەكەكان و ناوی عێراق بەرز بكەنەوە لەم كۆڕبەندە كیشوەرییە گرنگەدا.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحكيم يؤكد لطالباني وعبد الواحد على حل خلافات كردستان بالحوار

الحكيم يؤكد لطالباني وعبد الواحد على حل خلافات كردستان بالحوار

2026-11-13 15:39 526
يتصل بالشخصيات التنفيذية والسياسية… تحذيرات من "الشخصية القضائية" المزيفة

يتصل بالشخصيات التنفيذية والسياسية… تحذيرات من "الشخصية القضائية" المزيفة

2026-11-13 15:05 1742
بالصور… اللجنة العليا للتحقيق في تهريب النفط في جرف الصخر

بالصور… اللجنة العليا للتحقيق في تهريب النفط في جرف الصخر

2026-11-13 13:33 1692
نقل ودية أستراليا والأردن من عمان إلى الدوحة بسبب مخاوف أمنية

نقل ودية أستراليا والأردن من عمان إلى الدوحة بسبب مخاوف أمنية

2026-11-13 14:29 2356
أسودنا يفتتحون البطولة الرباعية الدولية بمواجهة لبنان اليوم بالبصرة

أسودنا يفتتحون البطولة الرباعية الدولية بمواجهة لبنان اليوم بالبصرة

2026-11-13 14:09 2761
القبانجي يدعو لإبعاد قضية تهريب النفط في جرف الصخر عن الحسابات السياسية

القبانجي يدعو لإبعاد قضية تهريب النفط في جرف الصخر عن الحسابات السياسية

2026-11-13 13:55 2764
يومياً... 20 ألف شخص يعبرون الحدود بين العراق وإيران عبر الشلامجة

يومياً... 20 ألف شخص يعبرون الحدود بين العراق وإيران عبر الشلامجة

2026-11-13 12:55 4257
الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

2026-11-13 10:02 3566
التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

2026-11-13 11:13 4678
عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

2026-11-13 09:22 4100
ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

2026-11-12 23:53 7808
دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

2026-11-12 23:30 6252
العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

2026-11-12 22:29 8459
الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

2026-11-12 21:06 6992
الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

2026-11-12 21:02 6272
المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

2026-11-12 20:02 9371
رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

2026-11-12 19:31 6528
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

2026-11-12 19:23 7419