المطلع
عاجل

post-image

مه‌سعود بارزانی: پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردوە


20:37 كوردستان
2024-03-21
75031

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردوە بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و شەفاف و جێگەی دڵنیایی و دور لە دەستوەردانی دەرەكی و بەرنامەی پێشوەختەیە كە تێیدا دەنگدەران لە مافی دەنگدان بێبەش نەكرێن و پڕۆسەی دیموكراسی بێ بەها نەكرێت و یاساکانی هەرێم پێشێل نەکرێن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە مه‌سعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە خاتو ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد و باڵیۆزی ئەمریكا نیگەرانیی خۆی و وڵاتەكەی لە دوا پێشهاتە سیاسیەكان دەربڕی و داواشی كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆڵی خۆی ببینێت و لەگەڵ لایەنەكانی تر پێكەوە كێشە و نیگەرانی و تێبینیەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكانی هەرێم چارەسەر بكەن.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی ئاماژەی بە هۆكارەكانی دەرچونی بەیاننامەكەی پارتیدا و ڕونیکردەوە، "هەر لە سەرەتای نەوەدەكانی سەددەی ڕابردو پارتی دەستپێشخەری بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بوە و خۆی لە ساڵی 1991 داوای كردوە كە پێویستە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی جێگەی خۆی بداتە شەرعیەتی دەستوری و هەڵبژاردن بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بوە ترسی لە هەڵبژاردن نیە بەڵكو تێبینی لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و مەترسیی تێكدانی بنەماكانی پێكەوەژیان و نەهێشتنی بەشداریی پێكهاتەكان لە ژیانی سیاسیدا هەیە، "بە بیانوی جۆراوجۆر دوساڵ هەڵبژاردنیان دواخست، دەستی نامۆ و دەرەكی خرانە ناو ئەو بابەتە و لە بەها و پێگەی هەرێمیان كەم كردەوە، هەروەها بە شێوەیەکی نا دەستوری و نایاسایی بڕیار و یاساکانی هەرێمی کوردستانیان گوڕی و ستەمێکی گەورەیان لە پێكهاتەكان و تێكڕای خەڵكی كوردستان كرد".
مه‌سعود بارزانی باسی له‌وه‌شكردوه‌، "پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردوە بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و شەفاف و جێگەی دڵنیایی و دور لە دەستوەردانی دەرەكی و بەرنامەی پێشوەختەیە كە تێیدا دەنگدەران لە مافی دەنگدان بێبەش نەكرێن و پڕۆسەی دیموكراسی بێ بەها نەكرێت و یاساکانی هەرێم پێشێل نەکرێن".
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دا وە ئەوەی خستەڕو، كە "ڕێككەوتنێكی ڕون و هەمەلایەنە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر ناوی ئیئتیلافی دەوڵەت هەیە كە بەداخەوە هیچ یەك لە خاڵە گرنگەكانی ئەو ڕێككەوتنامەیە جێبەجێ نەكراوە". 
رونیشیكرده‌وه‌، "ڕێككەوتنەكە لەپێناو ئەوە بو كە سەقامگیری بێتەدی و خەڵك بگاتە خوشگوزەرانی و بنەماكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق پیادە ببن، بەڵام هیچ یەك لەمانە نەكران، لە ڕاوێژ و هەماهەنگیی بەردەوامدا دەبین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی نیگەرانییەكان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بضربة محكمة... الأمن الوطني يضبط أسلحة وأموالاً في بغداد

بضربة محكمة... الأمن الوطني يضبط أسلحة وأموالاً في بغداد

2026-06-05 18:19 563
إمام جامع أبي حنيفة يؤيد حصر السلاح بيد الدولة ويشيد بخطوات الحكومة

إمام جامع أبي حنيفة يؤيد حصر السلاح بيد الدولة ويشيد بخطوات الحكومة

2026-06-05 15:01 1801
خطيب جمعة النجف يطالب بحسم الوزارات الشاغرة ويحذر من تعطيل مؤسسات الدولة

خطيب جمعة النجف يطالب بحسم الوزارات الشاغرة ويحذر من تعطيل مؤسسات الدولة

2026-06-05 15:23 1778
الزيدي يزور الكاظمية ويشارك بتشييع المرجع الراحل "الفياض"

الزيدي يزور الكاظمية ويشارك بتشييع المرجع الراحل "الفياض"

2026-06-05 11:30 1659
الدفاع تنفي إصدار أوامر نقل أو تغيير مناصب جديدة

الدفاع تنفي إصدار أوامر نقل أو تغيير مناصب جديدة

2026-06-05 12:03 2445
الدفاع تعلن تسلم بيانات مقاتلي سرايا السلام وجرد أسلحتها وعجلاتها

الدفاع تعلن تسلم بيانات مقاتلي سرايا السلام وجرد أسلحتها وعجلاتها

2026-06-05 13:54 4303
بأداء بطولي... أسود الرافدين يفرضون التعادل على إسبانيا بعقر دارها ودياً

بأداء بطولي... أسود الرافدين يفرضون التعادل على إسبانيا بعقر دارها ودياً

2026-06-05 00:30 5587
معركة الشروط الكبرى... طهران تربط الملاحة العالمية بمصير لبنان

معركة الشروط الكبرى... طهران تربط الملاحة العالمية بمصير لبنان

2026-06-04 23:15 5367
حنظلة تعلن اغتيال مسؤول رفيع في الموساد الإسرائيلي بتفجير سيارته

حنظلة تعلن اغتيال مسؤول رفيع في الموساد الإسرائيلي بتفجير سيارته

2026-06-04 21:14 7442
الإتحاد الأوروبي يقدم 100 مليون يورو إضافية للجيش اللبناني

الإتحاد الأوروبي يقدم 100 مليون يورو إضافية للجيش اللبناني

2026-06-04 18:23 6673
رحيل المرجع الديني الكبير محمد إسحاق الفياض وبيانات التعزية تتوالى

رحيل المرجع الديني الكبير محمد إسحاق الفياض وبيانات التعزية تتوالى

2026-06-04 10:01 15237
العمل: السلة الغذائية تصل إلى 7 ملايين مستفيد من الحماية الاجتماعية

العمل: السلة الغذائية تصل إلى 7 ملايين مستفيد من الحماية الاجتماعية

2026-06-04 17:19 16399
القبض على المجرم "ابن الحجية" في بغداد الجديدة

القبض على المجرم "ابن الحجية" في بغداد الجديدة

2026-06-04 16:26 8119
الحرس الثوري ينفي استهداف مطار الكويت: صواريخ باتريوت الأمريكية وراء تدميره

الحرس الثوري ينفي استهداف مطار الكويت: صواريخ باتريوت الأمريكية وراء تدميره

2026-06-03 23:01 8719
المؤبد وغرامة ضخمة لمجرم مدان بنقل المخدرات في النجف

المؤبد وغرامة ضخمة لمجرم مدان بنقل المخدرات في النجف

2026-06-03 22:16 8697
التعليم تعلن تغيير عقوبة الغش في الامتحانات

التعليم تعلن تغيير عقوبة الغش في الامتحانات

2026-06-03 21:02 18702
الأمن الوطني يوقع بشبكة احتيال إلكتروني تمارس التسويق الوهمي بالديوانية

الأمن الوطني يوقع بشبكة احتيال إلكتروني تمارس التسويق الوهمي بالديوانية

2026-06-03 18:02 8759
حركة النجباء تؤكد رفضها نزع السلاح وتسليمه للدولة: موقفنا واضح

حركة النجباء تؤكد رفضها نزع السلاح وتسليمه للدولة: موقفنا واضح

2026-06-03 17:01 9272