المطلع
عاجل

post-image

عێراق ژووری فریاکەوتن چالاک دەکات لە پێشبینی هەر دزەکردنی تیشکدەر بۆ وڵات


18:43 عێراق
2025-06-17
70738

ده‌سته‌ی نیشتمانیی ڕێکخستنی ئەتۆمی وتیشك پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا هیچ نیشاندەرێکی مەترسیدار دەستنیشان نەکراوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی دۆخی ناوچەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی سێ لایەنە کە یەکێکیان ناوچەییە، ئامادە دەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکی تیشکدەر.
سەباح حوسێنی، بەڕێوەبەری پاراستن و تیشکدانەوە لە ده‌سته‌كه‌ لەلێدوانێکیدا بەمیدیای فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستا و ئەو ڕووداوانەی لە نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنیستی ڕوودەدەن، ده‌سته‌ی نیشتمانیی ڕێکخستنی ئەتۆمی وتیشك بەردەوامە لە چاودێریکردنی دۆخەکە لە ڕێگەی تۆڕی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە لە سەرانسەری عێراق بڵاوبووەتەوە، کە تۆڕێکی مۆدێرن و کاریگەرە".

حوسێنی ڕوونیکردەوە کە "دەروازە سنوورییەکان بە بەکارهێنانی دەروازەکانی پشکنینی تیشک چاودێری دەکرێن، کە تێیدا پاشخانی تیشکدانەوە دەخوێندرێتەوە و ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ وێستگە ناوەندییەکانی ناو ئۆفیسەکانی ده‌سته‌كه‌". ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆکی ده‌سته‌ی نیشتمانیی ڕێکخستنی ئەتۆمی وتیشك شەممەی ڕابردوو سەرۆکایەتی ژووری فریاکەوتنی نیشتمانی کرد، کە نوێنەرانی سەرجەم دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لەخۆدەگرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "کار لەم قۆناغەدا بەسەر دوو بەشدا دابەشکراوە: چاودێریکردن و وەڵامدانەوە، عێراق خاوەنی سیستەمی مۆدێرن و توانای و دەستنیشانکردنی هەر زیادبوونێکی تیشکی پاشخانی هەیە، تا ئێستا سەرەڕای ئەو لێدانانەی کە دامەزراوەکانی ناوخۆی ئێران دەکەنە ئامانج، هیچ پەککەوتن و زیادبوونی تیشکدانەوە لەسەر خاکی عێراق تۆمارنەکراوە".

حوسێنی لە درێژەی قسەکانیدا وتی "سەبارەت بە وەڵامدانەوە، پلانێکی نیشتمانی چالاک هەیە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە فریاگوزاریەکان. ژووری فریاکەوتن هەموو شەممەیەک لە دانیشتنی کراوەدایە، پلانە نیشتمانییەکان دەستبەجێ چالاک دەکرێن لەگەڵ ڕوودانی هەر ڕووداوێکی ئەگەری".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانێکی هەرێمیش هەیە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە لەناکاوەکان، کە عێراق شانبەشانی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بەشداری تێدا دەکات ، وەک بەشێک لە پلانی قەیران و ڕووداوەکانی کۆمکاری عەرەبی پەسەندکرا و هەروەها لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسەندکرا".

حوسێنی پەیامێکی دڵنیاکەرەوەی نارد و دووپاتیکردەوە کە "تا ئێستا دۆخەکە سەلامەتە، و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ مەترسییەکی تیشکی کە لە ئەنجامی ڕووداوە بەردەوامەکانەوە بێت". جەختیشی لەوە کردەوە، "ئێمە بەردەوامین لە چاودێریکردن، پلانە نیشتمانی و ناوچەییەکان لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاوی تیشکی یان ئەتۆمیدا چالاک دەکرێن".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بالصور… اللجنة العليا للتحقيق في تهريب النفط في جرف الصخر

بالصور… اللجنة العليا للتحقيق في تهريب النفط في جرف الصخر

2026-11-13 13:33 438
نقل ودية أستراليا والأردن من عمان إلى الدوحة بسبب مخاوف أمنية

نقل ودية أستراليا والأردن من عمان إلى الدوحة بسبب مخاوف أمنية

2026-11-13 14:29 1630
أسودنا يفتتحون البطولة الرباعية الدولية بمواجهة لبنان اليوم بالبصرة

أسودنا يفتتحون البطولة الرباعية الدولية بمواجهة لبنان اليوم بالبصرة

2026-11-13 14:09 2239
القبانجي يدعو لإبعاد قضية تهريب النفط في جرف الصخر عن الحسابات السياسية

القبانجي يدعو لإبعاد قضية تهريب النفط في جرف الصخر عن الحسابات السياسية

2026-11-13 13:55 2381
يومياً... 20 ألف شخص يعبرون الحدود بين العراق وإيران عبر الشلامجة

يومياً... 20 ألف شخص يعبرون الحدود بين العراق وإيران عبر الشلامجة

2026-11-13 12:55 3862
الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

2026-11-13 10:02 3224
التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

2026-11-13 11:13 4219
عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

2026-11-13 09:22 3867
ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

2026-11-12 23:53 7807
دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

2026-11-12 23:30 6167
العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

2026-11-12 22:29 8340
الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

2026-11-12 21:06 6668
الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

2026-11-12 21:02 6272
المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

2026-11-12 20:02 9031
رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

2026-11-12 19:31 6301
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

2026-11-12 19:23 7163
ضربة استخباراتية توقع بمعمل سري للأدوية ومواد التجميل المغشوشة ببغداد

ضربة استخباراتية توقع بمعمل سري للأدوية ومواد التجميل المغشوشة ببغداد

2026-11-12 18:25 5956
أسعار النفط تتجاوز 94 دولاراً عقب تصريح ترمب بشأن إيران

أسعار النفط تتجاوز 94 دولاراً عقب تصريح ترمب بشأن إيران

2026-11-12 18:00 6713