المطلع
عاجل

post-image

عێراق داوا لە ئەمریكا دەكات بە بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر ٧ بانكدا بەخۆیدا بچێتەوە


21:56 عێراق
2024-02-07
119370

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، و ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باسیان لە سزاكانی گەنجینەی ئەمریكا بەسەر بانكەكانی عێراقدا كرد.

وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا ،بڵاویکردەوە:-,, فوئاد حوسێن ، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینكن،  وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پێگەیشتووە، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دیارترین پێشهاتەكان و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی بەرژەوەندی هاوبەش، و هەروەها گفتوگۆیان كرد لە میانی بانگەواز بۆ ئەو هێرشانەی كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دەستیپێكردووە بۆ سەر شوێنە سەربازی و مەدەنییەكان لە عەكاشات و  قائیم، كە هێزە ئەمنییەكانی عێراقیان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی شەهید بوون.

لە درێژەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە: هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگی كاركردن بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامیی هەماهەنگی و ڕاوێژكاری لە ماوەی داهاتوودا بۆ پەیڕەوكردنی ڕێگاكانی هەنگاوی هاوبەش بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە پەرەسەندووەكانی ناوچەكە كردەوە .

فوئاد حوسێن تاوتوێ ئەو سزایانەی كە لەم دواییانەدا گەنجینەی ئەمریكا بەسەر حەوت بانكی عێراقیدا سەپاندووە كردووە، كە پێشتر سزای بەسەر چواردە بانكی عێراقیدا سەپێندرابوو، هۆكارەكانی پشت سەپاندنی ئەو جۆرە سزایانە ڕوون نەكرانەوە، هەروەها ئایا واشنتۆن سەپاندووە یان نا ئەم سزایانە بەهۆی  نەبوونی دیسپلینی ئەم بانكانە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان و ڕێساكانی پابەندبوون بە بانكی، یان بە هۆكاری تری سیاسی، بەتایبەتی كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق.

ناوبراوە ڕوونی كردەوە كە “ئەو بانكانە ڕۆڵێكی گرنگ و سەرەكییان هەیە لە دابینكردنی پارەی خەرجییەكانی كارتی بەشەخۆراك و دابینكردنی سەبەتەی خۆراك بۆ ئەو خێزانە عێراقیانەی كە داهاتیان سنووردارە، وەزیری دەرەوەیش بە فەرمی داوای كرد چاوخشاندنەوە بە بڕیارەكەی گەنجینەی ئەمەریكا لەسەر ئەو پرسە بكرێتەوە ، ئاماژەی بەوەشكرد عێراق پەرۆشی بنیاتنانی هاوبەشی و هاوكاری لەگەڵ  وڵاتانی دۆست و كاركردنی هاوبەش بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و ئەمنییەكان بە شێوەیەك كە پشتگیری لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات. 

لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینكن حەزی خۆی دەربڕی بۆ درێژەدان بە كارە هاوبەشەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، هەروەها پاڵپشتی حكومەتی عێراق لە بوارە جیاجیاكان بەتایبەتی لە بواری هاریكاری ئابوریدا دەربڕی.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 1487
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 2153
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 2359
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 4004
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 3831
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 6793
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 6559
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 5331
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 6256
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 13186
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 15138
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 7349
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 12275
ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

2026-09-12 12:12 9019
الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

2026-09-12 12:07 11954
مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

2026-09-12 11:58 7034
التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

2026-09-12 11:53 6401
"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

2026-09-12 11:45 6892