المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیران:داعش لە ئێستادا نوێنەرایەتی ڕێکخراوێکی دۆڕاو دەکات


17:25 عێراق
2024-02-25
24150

ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع  سودانی" سەرۆک وەزیران،دووپاتیکردەوە کە لە ڕێستادا داعش نوێنەرایەتی ڕێکخراوێکی دۆڕاو دەکات،هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان کاردەکەن بۆ ڕاکێشانی شەراکەت و یەکگرتنی ئابووری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە بەیاننامەیەکدا ووتی :-"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،بەشداریی لە پانێڵێکی بۆ دیالۆگدا کرد کە لەلایەن ئینستیتیوتی بەغدا بۆ دیالۆگ بەڕێوەچوو، لەژێر دروشمی (پەیوەندی هەرێمییەکان و ناوەندگەرایی عێراق) کەتیایدا  ڕەوتی ئێستای پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، و دیارترین هەڵوێستەکان لەم ڕووەوە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
لەو دیالۆگەدا سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە کارەکاندا ،کە ئەویش دروستکردنی متمانەیە لەگەڵ شەقامی عێراقی،کە خۆی پێوەرێکە بۆ دیاریکردنی ئەولەویەتەکان لە کارەکەدا.
سەبارەت  بەلایەنی ئەمنی"سودانی"  جەختی لەوە کردەوە کە “داعش ئەمڕۆ نوێنەرایەتی ڕێکخراوێکی شکستخواردوو دەکات،ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکانمان تواناکانیان سەلماندووە تەنانەت لە ناوچە دوورەدەستەکانیشدا، ئەگەر سەقامگیری بەدی بهێنرێت و تواناکانی هێزەکانمان پەرە بسێنن، ئەوا دەچینە قۆناغی پێشەوە بەهێزکردنی قەناعەت بە ئەگەری کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بەرەو پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوەش ڕایگەیاند:- عێراق بەرنامەیەکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات،دوور لە هاوپەیمانی و میحوەرەکان،و کراوەیە بۆ پەیوەندییە پێشکەوتووەکان لەگەڵ هەمووان،و توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵیان هەیە، هەروەها پەیوەندییەکی جیاوازی لەگەڵ ئەمەریکا و ئێران هەیە.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆکوەزیران لە پانێڵەکە باسی دەستدرێژیەکانی  بۆ سەر غەززە کردوو ، وەبیری ئامادەبوانی هێنایەوە کە  ڕووداوەکان لە 7ی  ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە دەستیان پێنەکردووە، ئەوە دەرئەنجامی کەڵەکەبوونی ساڵانێکە  لە داگیرکاری و چەوساندنەوە و ئاوارەبوونە کە فەلەستینیەکەمان رووبەرووی بونەتەوە و لە  ژێر کاریگەری ئەوەیە کە ڕەگی کێشەکە درێژ بۆتەوە، بۆیە دەبێت  ئەم کوشتارگەیە  بوەستێت و کۆتایی بەم دەستدرێژییە ناڕەوایە بهێنرێت، کە  ڕێگەری هەیە لەسەر فراوانبونی ململانێکان.
هەروەک سودانی دووپاتیکردەوە  کە عێراق ڕەتیدەکاتەوە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێی خەڵکانی تر .
ووتیشی :- تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان لە ناوچەکەدا هەیە، هەروەک فۆکۆس لە سیاسییەوە  ئابووری گۆڕاوە.
ڕوونیشیکردەوە:- پرۆژە ستراتیژییە گەورەکان،وەک پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، کە کاردەکەن بۆ شەراکەتی هاوبەش و یەکگرتووی ئابووری،ئەوانیش بیرۆکەی عێراق بۆ ئابوورییەکی هاوبەش و  بەهێز، وەک ئەوەی پێشتر لە لوتکەی عەرەبی پێشنیارکرابوو، وەک پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوبەشی لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قاآني يلوح بتوسيع المواجهة: من هرمز إلى البحر الأحمر حزام جديد للمقاومة

قاآني يلوح بتوسيع المواجهة: من هرمز إلى البحر الأحمر حزام جديد للمقاومة

2026-06-08 22:03 2739
المجلس الوزاري للأمن الوطني بالعراق يصدر قرارات جديدة

المجلس الوزاري للأمن الوطني بالعراق يصدر قرارات جديدة

2026-06-08 21:39 3007
بالوثيقة... التربية تحدد موعد مباشرة الملاكات التعليمية بعد الإجازة الصيفية

بالوثيقة... التربية تحدد موعد مباشرة الملاكات التعليمية بعد الإجازة الصيفية

2026-06-08 21:30 3414
ترامب: أخبرت نتنياهو أني سأتركه وحيداً إذا شن حرباً شاملة على إيران

ترامب: أخبرت نتنياهو أني سأتركه وحيداً إذا شن حرباً شاملة على إيران

2026-06-08 20:46 3117
العراق وست دول أخرى ترفع إنتاج النفط الشهر المقبل

العراق وست دول أخرى ترفع إنتاج النفط الشهر المقبل

2026-06-08 18:10 3214
بعد 3 نبوءات صحيحة... عراف يتوقع بطل مونديال 2026

بعد 3 نبوءات صحيحة... عراف يتوقع بطل مونديال 2026

2026-06-08 14:45 5039
واشنطن تنفي المشاركة في الضربات الإسرائيلية على إيران

واشنطن تنفي المشاركة في الضربات الإسرائيلية على إيران

2026-06-08 14:26 3774
نجاح نوعي بنسبة 100بالمئة... طهران تكشف تفاصيل ضربتها ضد "إسرائيل"

نجاح نوعي بنسبة 100بالمئة... طهران تكشف تفاصيل ضربتها ضد "إسرائيل"

2026-06-08 13:16 4016
العراق يعلن إغلاق أجواءه لثلاثة أيام على خلفية الضربات الإيرانية لإسرائيل

العراق يعلن إغلاق أجواءه لثلاثة أيام على خلفية الضربات الإيرانية لإسرائيل

2026-06-07 23:31 9422
ترامب لإيران: أطلقتم صواريخكم وهذا يكفي ‏وسأتصل بنتنياهو وأطالبه بألا يرد

ترامب لإيران: أطلقتم صواريخكم وهذا يكفي ‏وسأتصل بنتنياهو وأطالبه بألا يرد

2026-06-07 23:18 6098
الحرس الثوري: عملية الليلة بمثابة تحذير وبحال تكرار الاعتداءات ستكون الردود أوسع

الحرس الثوري: عملية الليلة بمثابة تحذير وبحال تكرار الاعتداءات ستكون الردود أوسع

2026-06-07 22:59 5839
مقر خاتم الأنبياء بعد ضرب إسرائيل: حذرنا مسبقاً من قصف الضاحية

مقر خاتم الأنبياء بعد ضرب إسرائيل: حذرنا مسبقاً من قصف الضاحية

2026-06-07 22:35 5470
إيران تنفذ تهديدها وتشن هجوماً صاروخياً على إسرائيل الآن

إيران تنفذ تهديدها وتشن هجوماً صاروخياً على إسرائيل الآن

2026-06-07 22:23 5351
طهران تتوعد برد مؤلم على اسرائيل بعد قصف الضاحية الجنوبية

طهران تتوعد برد مؤلم على اسرائيل بعد قصف الضاحية الجنوبية

2026-06-07 20:01 7107
الدولار يغلق مرتفعاً في بورصات وصيرفات بغداد وأربيل

الدولار يغلق مرتفعاً في بورصات وصيرفات بغداد وأربيل

2026-06-07 18:52 6752
مؤشر الجوع العالمي: تحسن في وضع العراق الغذائي ضمن 123 دولة

مؤشر الجوع العالمي: تحسن في وضع العراق الغذائي ضمن 123 دولة

2026-06-07 16:17 8190
مكتب نتنياهو يعلن قصف الضاحية الجنوبية لبيروت

مكتب نتنياهو يعلن قصف الضاحية الجنوبية لبيروت

2026-06-07 16:08 5805
طهران تتسلم رسالة خاصة من باكستان للمرشد خامنئي

طهران تتسلم رسالة خاصة من باكستان للمرشد خامنئي

2026-06-07 11:01 5688