المطلع
عاجل

post-image

دارایی هەرێم: بەردەوام دەبین بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییە هونەریانەی ماوە و سبەی شەممە کۆبونەوەکان بەردەوام دەبێت


21:51 كوردستان
2025-01-31
60272

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی گفتوگۆیان لەبارەی بودجە، موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانەوە كردوە، هەروەها گفتوگۆكان لەکەشێکی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا بون و بەردەوام دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییە هونەریانەی ماوە و سبەی شەممە کۆبونەوەکان بەردەوام دەبێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویكردەوە، لە شاری بەغداد بەسەرپەرشتی فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری عێراق کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بەسەرۆکایەتی خاتو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچو.              
ئاماژەی بەوەشكرد، لەکەشێکی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا گفتوگۆ لەسەر بودجە و موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر ئەو ڕاپۆرت و داواکارییانەی کە لەلایەن تیمی تەکنیکی هاوبەشی هەردولاوە لە سەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا لە هەرێمی کوردستان ئامادە کرابون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، شاندی هەرێم  ئامادەیی خۆیان دوپات کردەوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەمەبەستی گەیشتن بەچارەسەری گشتگیر بۆ چەسپاندنی تەرخانکراوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا. 
ئەوەشی خستەڕو، لەبەشێکی دیكەی کۆبونەوەکەدا باس لە بەرەو پێشچونەکانی پڕۆژەی "هەژماری من" کرا و بەداتا و زانیاری ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەکە خرایەڕو، هاوکات لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكەوە پلانی خۆیان بۆ دابەشکردنی موچە خستەڕو کە پێی پلانەکە، بۆ ئەم مانگە نزیکەی 274 هەزار فەرمانبەر لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشیوەی دیجیتاڵی موچە وەردەگرن. 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بڕیارە سبەی شەممە کۆبونەوەکان لە نێوان تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەردەوام بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییە هونەریانەی ماوە تا هەردولا بگەنە ڕێكکەوتن لەسەر موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025.   

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بيروت تطالب دمشق تسليمها مشتبه بهما في قتل النائب العراقي السابق العلواني

بيروت تطالب دمشق تسليمها مشتبه بهما في قتل النائب العراقي السابق العلواني

2026-11-13 16:25 158
شرطة الطاقة تعلن تشكيل قوة لمنع تهريب النفط واتخاذ إجراءات لحماية الأنابيب

شرطة الطاقة تعلن تشكيل قوة لمنع تهريب النفط واتخاذ إجراءات لحماية الأنابيب

2026-11-13 15:56 1457
الحكيم يؤكد لطالباني وعبد الواحد على حل خلافات كردستان بالحوار

الحكيم يؤكد لطالباني وعبد الواحد على حل خلافات كردستان بالحوار

2026-11-13 15:39 1954
يتصل بالشخصيات التنفيذية والسياسية… تحذيرات من "الشخصية القضائية" المزيفة

يتصل بالشخصيات التنفيذية والسياسية… تحذيرات من "الشخصية القضائية" المزيفة

2026-11-13 15:05 2096
بالصور… اللجنة العليا للتحقيق في تهريب النفط في جرف الصخر

بالصور… اللجنة العليا للتحقيق في تهريب النفط في جرف الصخر

2026-11-13 13:33 2191
نقل ودية أستراليا والأردن من عمان إلى الدوحة بسبب مخاوف أمنية

نقل ودية أستراليا والأردن من عمان إلى الدوحة بسبب مخاوف أمنية

2026-11-13 14:29 2733
أسودنا يفتتحون البطولة الرباعية الدولية بمواجهة لبنان اليوم بالبصرة

أسودنا يفتتحون البطولة الرباعية الدولية بمواجهة لبنان اليوم بالبصرة

2026-11-13 14:09 2988
القبانجي يدعو لإبعاد قضية تهريب النفط في جرف الصخر عن الحسابات السياسية

القبانجي يدعو لإبعاد قضية تهريب النفط في جرف الصخر عن الحسابات السياسية

2026-11-13 13:55 3116
يومياً... 20 ألف شخص يعبرون الحدود بين العراق وإيران عبر الشلامجة

يومياً... 20 ألف شخص يعبرون الحدود بين العراق وإيران عبر الشلامجة

2026-11-13 12:55 4756
الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

2026-11-13 10:02 3781
التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

2026-11-13 11:13 4826
عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

2026-11-13 09:22 4481
ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

2026-11-12 23:53 7840
دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

2026-11-12 23:30 6330
العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

2026-11-12 22:29 8648
الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

2026-11-12 21:06 7184
الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

2026-11-12 21:02 6358
المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

2026-11-12 20:02 9699