المطلع
عاجل

post-image

بارزانی: هێرشی کۆرمۆر بێ سزا نابێت، کارەباش لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەگەڕێتەوە


22:47 كوردستان
2025-11-29
43990

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەدوای ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، لەگەڵ کۆمپانیای دانا گاز گەیشتینە ڕێککەوتن بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و گەڕاندنەوەی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتودا. دەشڵێت، "دڵنیام داوەتە هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکان و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقیش باسمان لەوەکردوە کە دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
مەسرور بارزانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەدوای ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، لەگەڵ کۆمپانیای دانا گاز گەیشتینە ڕێککەوتن بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و گەڕاندنەوەی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتودا. لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە قسەم کرد و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی و گشت کارمەندەکانم کرد بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، "دڵنیام داوەتە كۆمپانیاكە كە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکان و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان کار دەکەین لە پێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی پاراستنی گەلەکەمان و ژێرخانی ئابوری و وەبەرهێنانمان. ئەم هێرشە نابێت بەبێ لێپرسینەوە تێپەڕێت و نابێت هێرشەکان ببنە ڕوداوی ئاسایی".

مەسرور بارزانی باسی لەوەشكردوە، "لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی باسمان لەوەکردوە کە دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە هەر لایەن و گروپێک بن و لە هەر کوێ بن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و ڕادەستی یاسا بکرێن. ئەوە تاکە ڕێگرییە و چاوەڕوانین ڕێوشوێنی جیددی و کردارەکی بگیرێتەبەر. چونکە عێراق ناتوانێت وەبەرهێنانی بیانی بۆ خۆی ڕابکێشێت لە کاتێکدا میلیشیا و گروپە چەکدارییە لە یاسا دەرچوەکان و مافیا گەندەلەکان بە بێ هیچ سزا و لێپێچینەوەیەک، هێرش بکەنە سەر ژيرخانی ئابوری وڵات و دڵیان بە ئازاری خەڵکی کوردستان خۆش بکەن".
سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتیشی، دوپاتی دەکەینەوە كە ئەم هێرشە ترسنۆکانە لە باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان نامانوەستێنن. ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن و درێژەدان بە کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی حکومەتەکەیان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

2026-11-13 10:02 1700
التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

2026-11-13 11:13 2601
عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

2026-11-13 09:22 2456
ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

2026-11-12 23:53 7539
دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

2026-11-12 23:30 5833
العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

2026-11-12 22:29 7970
الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

2026-11-12 21:06 6373
الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

2026-11-12 21:02 6062
المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

2026-11-12 20:02 8926
رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

2026-11-12 19:31 6060
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

2026-11-12 19:23 6895
ضربة استخباراتية توقع بمعمل سري للأدوية ومواد التجميل المغشوشة ببغداد

ضربة استخباراتية توقع بمعمل سري للأدوية ومواد التجميل المغشوشة ببغداد

2026-11-12 18:25 5638
أسعار النفط تتجاوز 94 دولاراً عقب تصريح ترمب بشأن إيران

أسعار النفط تتجاوز 94 دولاراً عقب تصريح ترمب بشأن إيران

2026-11-12 18:00 6270
أنصار الله تندد بالحملات ضد كتائب حزب الله وتدعو لتوحيد الفصائل العراقية

أنصار الله تندد بالحملات ضد كتائب حزب الله وتدعو لتوحيد الفصائل العراقية

2026-11-12 17:49 5663
بارزاني يكشف تفاصيل مباحثات بغداد حول الحقوق المالية والتعيينات والبرلمان

بارزاني يكشف تفاصيل مباحثات بغداد حول الحقوق المالية والتعيينات والبرلمان

2026-11-12 17:42 7251
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق الأسبوع

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق الأسبوع

2026-11-12 17:34 6724
واشنطن.. 4 مصابين على الأقل بحادث إطلاق نار لم يُحسم بعد

واشنطن.. 4 مصابين على الأقل بحادث إطلاق نار لم يُحسم بعد

2026-11-12 17:12 5977
ترامب: لا نحتاج لأي اتفاق مع إيران ونفرض سيطرتنا على هرمز

ترامب: لا نحتاج لأي اتفاق مع إيران ونفرض سيطرتنا على هرمز

2026-11-12 17:10 5088