المطلع
عاجل

post-image

پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌مو ڕێكارێك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ ژینگه‌ پیس ده‌كه‌ن


21:34 كوردستان
2025-01-12
74829

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مو ڕێكارێك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ ژینگه‌ پیس ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت رێكاری داخستن و ده‌ستگیركردن و ده‌شڵێت، "هه‌ر شوێنێك ببێته‌ هۆكاری پیسبونی ژینگه‌، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چاوپۆشی له‌گه‌ڵ ناكرێت".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نرداوێكی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ پێناو جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پیسبونی كه‌شوهه‌وا، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ دیوانی پارێزگا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی پیسبونی كه‌شوهه‌وا و چاره‌سه‌رییه‌كان و پاراستنی ژینگه‌ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامدرا.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ڕاسپارد ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بیكه‌ن و ژینگه‌ی هه‌ولێر پاك بكرێته‌وه‌ و راشیگه‌یاند، "به‌ دواداچون و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی پابه‌ندی ڕێنمایی و بڕیاره‌كان نه‌بێت".
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر وتی، "له‌سبه‌ینێوه‌ هه‌مو ڕێكاره‌ك بگیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه‌ ژینگه‌ پیس ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌ داخستن تاوه‌كو ده‌ستگیركردن، هه‌ر شوێنێك ببێته‌ هۆكاری پیسبونی ژینگه‌، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و بۆ ئه‌وپرسه‌ش چاوپۆشی له‌ كه‌س نه‌كرێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ئومێد خۆشناو وتی، "دو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا باس له‌ بونی نزیكه‌ی 200 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و پاڵاوگه‌ نایاساییانه‌ سزادراون و هه‌ندێكیان كاریان وه‌ستاوه‌".

ڕاشیگه‌یاند، " له‌ مانگی (ئاب/8)ی ساڵی ڕابردو 138 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر هه‌بون، كه‌ پێیان ده‌گوترێت پاڵاوگه‌كانی به‌شی دوه‌م، له‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانمان، زۆرینه‌یان ئه‌و پاڵاوگانه‌ داخراون به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بونه‌ته‌ هۆكاری پیسكردنی ژینگه‌ی شاره‌كه‌مان، ته‌نیا له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا نزیكه‌ی 50 پاڵاوگه‌ی نایاسایی داخراون كه‌ ته‌واو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پیسكردنی ژینگه‌ی هه‌ولێر هه‌بو، هیچ یه‌ك له‌و پاڵاوگانه‌ ئێستا نه‌ماون، ئه‌و پاڵاوگه‌یانه‌ی ئێستاش ماون به‌پێی مه‌رجی ژینگه‌یی كار ده‌كه‌ن".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هه‌مو ڕێكارێك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ ژینگه‌ پیس ده‌كه‌ن، له‌ داخستن و ده‌ستگیر كردن، خه‌ڵكێكی زۆریش له‌سه‌ر پیسكردنی ژینگه‌ ده‌ستگیر كراون، هه‌ر شوێنێكیش ببێته‌ هۆكاری پیسبونی ژینگه‌، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چاوپۆشی له‌گه‌ڵ ناكرێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 188253
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 197883
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 330449
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 313270
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 314865
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 310852
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 308717
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 326661
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 323054
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 320662
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 325019
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 104257
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 316120
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 108976
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 177423
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 101473
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 324673
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 108842