المطلع
عاجل

post-image

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بە شەو و رۆژ چاودێریی بازاڕ دەکەین


14:32 كوردستان
2024-04-02
48121

قائیمقایەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە چاودێریی بازاڕ دەکەن و دەشڵێت، “دەبێت لە رۆژانی جەژن رێستۆرانت و میوانخانە و مۆڵەکان بە رووی گەشتیاراندا کراوەبن”.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن، ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2024  کۆبوونەوەیەک لە دیوانی قائیمقامیەت بەڕێوەچوو، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی پێش جەژن قەرەباڵغیی زیاتر روو لە بازاڕەکان دەکات بۆ کڕینی پێداویستییەکان، هەربۆیە لیژنە هاوبەشەکانی و تیمی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەوردی چاودێریی کوالێتی و نرخی خواردن و پێداویستییەکان دەکەن و ئەرکی هێزە ئەمنییەکان و شارەوانی زیاتر دەبێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ ئەوەی رێگری لە کار و بازاڕی کەس ناکەین، پێویستە دوکاندا و دەستگێڕەکانیش ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران دروستنەکەن، بەپێچەوانەوە ناچار بەگرتنەبەری رێکاری یاسایی دەبین.

لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، قائیمقامی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەکان و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی راسپارد ئەم چەند رۆژەی نزیکی جەژنی رەمەزان سەردانەکانیان بە رۆژان و شەوان بۆ بازاڕ و دوکان و شوێنە گشتییەکان زیاتربکەن.

پەیوەست بە  گەشتیاران و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لێیان، لە کۆبوونەوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا باس لەوە کراوە، “دەبێت تەواوی میوانخانەو چێشتخانەو نانەواخانەو مۆڵەکان لە رۆژانی جەژندا کراوەبن”.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 117519
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 92600
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 95078
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 93411
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 93288
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 105445
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 106006
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 107413
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 110047
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 48897
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 104502
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 49428
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 109063
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 49523
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 108924
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 48407
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 48469
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 121602