المطلع
عاجل

post-image

تەیف سامی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە بەنیازی نەبوە خشتەی بودجە پێشکەشی پەرلەمان بکات


23:28 عێراق
2025-05-30
86232

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە گوایە بەنیازی نەبوە خشتەی بودجە پێشکەشی پەرلەمان بکات، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پابەندە بە دابینکردنی پاره‌ی موچە مانگانە بەبێ هیچ دواکەوتن و قەرزکردنێک و "بە تەواوی مسۆگەرە".

وەزارەتی دارایی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئەو لێدوانانە ڕەتدەکاتەوە کە ئەندامێکی پەرلەمان دەیخاتەڕو، کە بانگەشەی ئەوە ده‌كات، (تەیف سامی بەنیاز نییە خشتەكانی بودجە پێشکەشی پەرلەمان بکات)، جەخت لەوە کراوەتەوە "هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان وەزارەتی دارایی و پەرلەمانتارەکەدا نەبوە جگە لە پێشکەشکردنی مامەڵەی تایبەت بەمەبەستی تەواوکردنی سەقفی داهات و گەڕان بەدوای سەرچاوەی دارایی بۆ ئەوان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بە موچەی هەرێمی کوردستان، وەزارەت پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و یاسای بودجەی فیدراڵی، مادەی 11 (یەکەم) و مادەی 13".
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌، "سەبارەت بە مافی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە، وەزارەت چەندین جار ڕونیکردوەتەوە کە مافی سەرجەم فەرمانبەران پارێزراوە، بە پشتبەستن بە فەرمانی بەشی یاسایی کە تیایدا هاتوە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرێک لە بەرواری شایستەبونیەوە کاریگەر دەبێت، پێچەوانەی ئەوەی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ئاماژەی پێکردوە".
وەزارەتی دارایی عێراق ده‌ڵێت، "کشاندنەوەی پارەی دانراوی باج لە دەسەڵاتی وه‌زیردایه‌ بەپێی یاسا، بۆ دابینکردنی دارایی خەرجییەکان بەکارهێنراون و بە داهاتی نانەوتی دادەنرێت، پێچەوانەی ئەوەی نوێنەرەکە بانگه‌شه‌ش بۆ کردوە". 
ڕونیشیکردەوە، "هەر موڵکێکی دەوڵەت لە دەسەڵاتی وەزیری داراییدایە بۆ فرۆشتنی بەپێی یاسایەکی تایبەت بۆ ئەوەی زۆرترین داهاتی گەنجینەی گشتی دەوڵەت بەدەستبهێنێت، بەبەشێک لە داهاتە نانەوتییەکان دادەنرێت بۆ دابینکردنی دارایی بودجە و ساڵانە لە خشتەی (A)ی بودجەی گشتی دەوڵەتدا بۆ فرۆشتنی زەوی دەخرێتەڕو". 
وەزارەتەکە ده‌ڵێت، "پابەندە بە دابینکردنی بودجەی موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی مانگانە بەبێ هیچ دواکەوتنێک، مانگی ئایار موچەی تەواوەتی بۆ سەرجەم سودمەندانی شایستە دابینکرابێت، بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ قەرزێک لە داهاتی نەوت یان نانەوتی هەبێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "موچە بە تەواوی مسۆگەرە". 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 117427
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 92579
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 95004
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 93339
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 93156
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 105361
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 105929
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 107317
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 109959
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 48810
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 104309
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 49428
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 108984
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 49523
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 108785
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 48352
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 48469
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 121574