المطلع
عاجل

post-image

بەشێوەیەکی نائاسایی لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبونە خاکی ئێران...لە سێدارەدانی 4 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد


09:27 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2024-01-29
18686

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (29ی کانوونی دووەمی 2024) ماڵپەری دەسەڵاتی دادوەری ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی چوار کەسی بڵاوکردەوە  بە تۆمەتی سیخوریکردن بۆ موساد.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: تیمێکی ئۆپەراسیۆنی پەیوەندیدار بە مووساد (دەزگای سیخوڕی ئیسڕائیل)، کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هاتبوونە نێو خاکی ئەو وڵاتە و بە نیازی ئەنجامدانی تەقینەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی ئامێرەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە ، ئیسفەهان، پێش ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن سەربازانی وەزارەتەوە دەستگیرکران.

دۆسیەی چوار ئەندامی سەرەکی ئەم تیمە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگای شۆڕشی ئیسلامی کرا و دواجار لە له ٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ دا ئەو چوار کەسە بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.

ئەم دۆسیەیە دوای تانەدانی تۆمەتباران لە دادگای باڵای وڵات دووبارە لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا و لقی لێکۆڵینەوە لە دادگای باڵا، وێڕای ڕەتکردنەوەی تانەکەی تۆمەتباران، بڕیاری دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پشتڕاستکردەوە.

ئەندامانی سەرەکی تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەی بۆمبدانەریی مووساد لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی بەرگری و مووشەکی پەیوەست بە پیشەسازی بەرگری ئێران، ٤ کەس بە ناوەکانی: محەمەد فەرامەرزی (سەرۆکی تیم )، موحسین مەزڵۆم (بەرپرس بۆ پاسەوانی و شۆفێری و پاڵپشتیکردنی تیمەکە)، وەفا ئازەربار (برازای عەبدوڵڵا ئازەربار؛ کەسی دووەمی گروپی کۆمەڵە کە بەرپرسی چاندنی بۆمب بوو) و پژمان فاتحی (بەرپرس لە لابردنی ئاستەنگەکان و شەڕ کردنی چەکداری ئەگەر کێشەیەک؟بێتە پێشەوە) و چەند کەسی دیکەش کە گرووپ پەیوەندی و پشتیوانی بوون.

نزیکەی ساڵ و نیوێک پێش ئۆپەراسیۆنەکە، ئەو کەسانە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی باڵای تاقمی تیرۆریستی کۆمەڵەوە ناسێنراون و لەلایەن  مووسادەوە دامەزراون، هەروەها بە چەند قۆناغێک ڕەوانەی وڵاتانی ئەفریقا کران و مەشقی تەواوەتی ئۆپەراسیۆنیان لە بواری سەربازیدا لە لایەن ئیسرائیلەوە پێکرا.

لەو ڕاهێنانانەدا ئەفسەرانی مووساد ئامادە بوون و تەنانەت "دەیڤید بارنیا"، بەرپرسی دەزگای سیخوڕیی مووساد، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا دەرکەوت بۆ و  وتارێکی پێشکەش بە ئەندامانی تیمەکە کرد.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 114636
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 90117
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 92625
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 90839
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 90728
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 102717
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 102960
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 104543
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 107050
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 47741
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 101437
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 48714
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 105999
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 48634
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 105838
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 47348
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 47583
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 118677