المطلع
عاجل

post-image

بۆ یه‌كه‌مجار لەمێژووی سوریا...نوێژی جه‌ژن له‌ كۆشكی گه‌ل له‌ دیمه‌شق ئه‌نجامدرا


09:25 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-03-31
49819

بۆ یەکەمجار لەمێژووی سوریای هاوچەرخ ،ئەمڕۆ دووشەممە،ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر له‌ هۆڵی نوێژی كۆشكی گه‌ل له‌ دیمه‌شق نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان ئه‌نجامدا.

‏ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای سوریا ده‌ركه‌وت، له‌وانه‌ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و شێخ ئوسامه‌ رفاعی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌توا و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا و نوێنه‌رانی حكومه‌ت و هاوڵاتیانی سوریا.

‏لەوتارێکدا بەبۆنەی جەژنەوە شێخ ئوسامه‌ رفاعی رایگه‌یاند، "ئه‌م جه‌ژنه‌ دوره‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری، هه‌ڵگری ئاشتی و خۆشه‌ویستی و كه‌رامه‌ته‌ و هێمای ئه‌و فه‌تحه‌یه‌ كه‌ فه‌تحكه‌ران هێنایانه‌ دیمه‌شق".

‏ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مه‌ ئه‌و جه‌ژنه‌یه‌ كه‌ به‌ها به‌رزه‌كان به‌رجه‌سته‌ ده‌كات و ده‌وڵه‌تی نوێمان له‌سه‌ری داده‌مه‌زرێت"

‏جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی مرۆڤ كرده‌وه‌ كه‌ "به‌رده‌وام بێت له‌ كاره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دروستی بمێنێته‌وه‌ و كار بكات و هه‌وڵبدات بۆ ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره‌ لێی قبوڵ بكات".

‏باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ له‌ قۆناغی بیناسازیداین دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی پێشو له‌ناوی برد، هه‌مو لایه‌ك له‌ سوریا بانگهێشت ده‌كرێن بۆ به‌شداریكردن له‌م بیناسازییه‌، جه‌نابی سه‌رۆك، له‌ بنیاتنانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا فێر ده‌بین و ده‌زانین كه‌ ئێمه‌ له‌ هونه‌ری ئامۆژگاری و پاڕانه‌وه‌دا باشین، به‌ڵام له‌ هونه‌ری ستایش و چه‌پڵه‌ لێدان باش نین".

‏هه‌زاران كه‌س له‌ مزگه‌وت و گۆڕه‌پانه‌ گشتییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ دیاریكراون له‌ سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی سوریا كۆبونه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان , ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جه‌ژنه‌ له‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 111914
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 87660
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 89885
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 88427
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 87866
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 100726
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 100448
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 101902
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 104103
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 47534
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 99164
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 48267
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 103974
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 48509
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 103447
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 47242
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 47239
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 116136